نەهاوڕێم هەیە نە وێڵداش.
وێڵداش: هاوەڵزاوا بۆ دوو کەس بەکاردێت کە دوو خوشکیان خواستبێت. هەموو کەسێک لەناو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانیدا بەپێی پێگەکەی، چەندین دۆست و ناسیاو یان خزمی هەیە کە لەگەڵ هەندێکیاندا پەیوەندی زۆر پتەوە. بۆ کەسێک بەکاردێت کە لە ژیانیدا هاوڕێی نزیکی نەبێت، هەموو ژیانی بەتەنیایی بەڕێبکات. [1]