لە میحوەری خانەقین جەلەولاوە
بابەت/ ڕوونکردنەوەیەکی گرینگ لەسەر شەرەکەی جەلەولا
لەرۆژی 23-7/2014 دوای نیوەرۆ هیزەکەمان واتا لیوای 118 ی باڵەک گواستەوە بۆ ناو ناحیەی جەلەولا کە هێزەکە بریتی بوو لە 200 فەرماندە و ئەفسەر و پێشمەرگە، لەبارەگای فەوجی سێی لیوای 5ی سەر بەوەزارەت چاوەڕوانی کاتژمێری سفرمان دەکر، تا سەعات 1 ی شەو ماینەوە دوای ئەوە هێزەکانمان جوڵاند بۆ دەورو و بەری ناوچەی پارتی و نەخۆشخانەکان بەرەو ئیتیجاهی سەعدیە بەپانای یەک کیلۆمەتر بەرجادەو پشت جادە.
لە شەوی 24-7-2014 کاتژمیێر 2:30 شەو پەلاماری بنکەو بارەگاکانی (داعش)مان دا لەناحیەی جەلەولا بە پشتیوانی هێزی 2 کە لیوا حسێن مەنسور سەرپەرشتی دەکرد و هەندی هێزی موتەفەریقە، لەهەمان کاتدا بە پشتیوانی دەبابەو دۆشکەو 106 و ڕاجیمە، بۆ کاتژمێر 8ی بەیانی هەمان ڕۆژ ئاخیر خاڵی نێوان سەعدیە و جەلەولا پاک کرایەوە خۆشبەختانە دەسکەوتمان هەبوو وەک سەیارە و چەک و تەقەمەنی.
بە فەرمانی کاک مەحمود سەنگاوی کە مەسوئولی میحوەرەکەیە لەو ناوچەیەدا ماینەوە لە ماوەی ئەم سەرکەوتنەدا چوار بریندارمان هەبوو لەناویاندا کاک (خالید حاجی عوسمان) کە فەرماندەی فەوجەکە بوو، کورە شەهیدیکی تریش بەناوی (شەماڵ ئەحمد کەرکووکی) قەسرێ یەکێک بوون لە بریندارەکان.
ناوەناوە دوژمن بە هاوەن و دۆشکە و قەناس و بیکەیسی تەقەیان لە ئێمە دەکرد تا ئەو کاتە ورەی پێشمەرگە زۆر بەرز و خۆڕاگر بوو تا کاتژمێر 11 پێش نیوەرۆ، لەم کاتە بەدواوە شەڕەکە بەرە بەرە بەرەو قورسی ڕۆیشت، ئێمە وەک لیوای 118ی باڵەک بەر جادەو پشت جادە لە دوو خانودا جێگیر ببوین لە کاتژمێر 11:30 فەرماندەیەکی لیوای 6ی پیادەی سەر بەوەزارەت لەم سنوورەدا پەیوەندی پێوە کردم وتی زۆر وریابن هەندێک هێزی داعش بۆلای ئێوە هاتن، قسەکەی ڕاست بوو ئەوە بوو لە سیێ لاوە پەلاماریان داین شەڕەکە زۆر قورس بوو، منیش پەیوەندیم بەکاک مەحمود سەنگاویەوە کرد پێم وت کاک حسێن مەنسور ئاگادار بکەوە شوێنەکەی خۆی بەجێنەهێلێت وتی، بەسەر چاو ئاگاداری دەکەمەوە دواتر لەدەستە ڕاستی خۆمان لەگوندی تبج کاک لیوا مەردان خۆی و لیوای کاک حاجی عوسمان جێگیر ببون پشتیوانی ئێمەیان دەکرد و لەدوژمنیان دەدا بە ڕاجیمەو دۆشکە بۆئەوەی نەتوانن بێنە پێشەوە، خۆشیان شاهیدی ڕاستیەکەن.
ئەوە بوو تا دەهات دوژمن نزیکتر دەبویەوە دەمەوێت ڕاستیەک بخەمە بەرچاوی پێشمەرگە قارەمانەکان و کەس و کاری شەهیدان و کەمئەندامانی سەنگەر و ئەو هێزانەی لە ناوچەی میحوەری خانەقین جەلەولادان ئەم شوێنانەی سەرکەوتنمان تێدا بەدەستهێنا چۆن کەوتەوە دەستی دوژمن.
1- لیوا حسێن مەنسور کە مەسئولی هێزی پشتیوانی 2 وە ئەم هێزە بریتیە لە دەبابە و تۆپی گەورەو ڕاجیمە و 106 و دۆشکە و هاوەن، کاتژمێر 12:30 ئاگادار کرامەوە لەلایەن جێگری لیوا کاک ڕەسوڵ قەندە کە تەنیا ئێمە ماوینەتەوەو لیوا حسێن مەنسور هەڵاتووە ئەم چەکانەشی لابووە کاتی هەڵاتن 3 دەبابە و 3 هەمەر و 106 و 6 دۆشکای سەر مێکزەمین و دەیان بیکەیسی و قەناس و زیاتر لە 100 سەرباز.
2- کاتێ ئەمەمزانی پەیوەندیم بە کاک مەحمود سەنگاویەوە کرد کە ناوبراو هەڵاتوە وە کاک محمود بۆ دڵنەوای من ئەی وت لەلاتان ماوە، بەڵام من بەچاوی خۆم و بەشاهێدی 30 پێشمەرگەی خۆمان بینیمان کەسی لێ نەماوەو شەهیدێکی لیوای 5 جێماوبوو کە پێشمەرگەکانمان بینیبویان.
3- لە کاتژمێر 1:30 شەڕەکە زۆر قورس بوو بەردەوام بووین تا کاتژمێر 2 دەیان لە دوژمنانمان کوشت لەکاتژمێر 2 هەواڵی شەهید بوونی کاکە عەمید (سەرباز گراوی) و بریندار بوونی دوو پێشمەرگەی تریان بۆ هێنام لەم کاتەشدا هیچ تەقەمەنیمان پێنەمابوو کە چەکەکانمان بریتی بوون لە بیکەیسی و قەناس و ئارپیجی و کلاشینکۆف.
4- ئێمە بۆیە شوێنەکەمان بە جێ هێشت نە هێزمان بۆ هات و نە تەقەمەنیشمان بۆهات دواتر دڵنیا بووم کە نە هێز نە تەقەمەنیشمان بۆ نایەت منیش گیانی پێشمەرگەم بەلاوە گرینگتر بوو.
5- بەو هێزەی مابویەوە دەمانتوانی تەنها شەهید و بریندارەکانمان دەرباز بکەین و نەکەوینە بەر دەستی دووژمن.
6- ئەو کاتەی شەهیدو و بریندارەکانمان گەیاندە نەخۆشخانەی جەلەولا کە ماوەی یەک کاتژمَیر بە پێ ڕێگامان بڕی، بەردەوام دوژمن تەقەی لێ دەکردین.
دوای ئەوە پەیوەندیم بە کاک محمود سەنگاوییەوە کرد کە لێپرسینەوەک بکرێت لەگەڵ من و حسێن مەنسور دا بۆچی ئێمەی ئاگادار نەکردینەوە لە هەڵاتنەکەی.
ئێمە وەک یەکەی 118 ی باڵەک داوای یاسایی لە هێزەکانی 70 لەسەر تۆمار دەکەین ماوەی دوو ڕۆژە چاوەڕوانی وەڵامی کاک مەحمود سەنگاویم بەڵام تا ئێستا وەڵامی نەبووە بۆیە ئەم ڕوونکردنەوە دەخەمە بەرچاوی هەموتان و سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان تا چیتر ئەم هەڵانە دووبارە نەبنەوە و کوڕی خەڵک بەکوشتن نەچێت.
لەکۆتایدا هەزاران سلاو لە گیانی برا شەهیدەکانمان داواکارم خوای گەورە بەبەهەشتیان شاد بکات و بریندارەکانمان زوو چاک ببنەوە.
لیوا صلاح دیلمانی
یەکەی 118ی باڵەک 26-7-2014