ئاگۆتا کریستۆف
وەرگێڕانی لە فەڕەنسییەوە: #سەڵاحەدین بایەزیدی#
ڕۆمانی دەفتەری گەورە بەرگی یەکەمی بەسەرهاتی دوانەیەکە کە بە ڕۆمانی بەڵگە (بەرگی دووهەم) و سێهەم درۆ (بەرگی سێهەم) بەردەوام دەبێ و هەر بۆیەش ناوی تریلۆژی دوانەکانی لێ نراوە. شەڕ، دوانەیەک لە شارێکی گەورە دادەبڕێ و ڕەوانەی ماڵی نەنکیان دەکا لە شارێکی تەریک و دوورەدەستی سەر سنوور، لەوێ وەبەر ژیانێکی سەخت و دژوار دەنرێن و ناچار دەبن لە تەمەنێکی کەمدا زۆر شت تاقی بکەنەوە. زۆربەی ڕووداوەکانی دەفتەری گەورە، لە چەند هەنگاو ئەولاتری سنووری نێوان دوو وڵاتدا ڕوو دەدەن.