ئەگەر ناتخورێ بنی ڕانی، چیت داوە لە نانی شوانی
کاری شوانی: یەکێکە لە کارە گرانەکان، بەتایبەتی شوانی بزن، چونکە شوان هەر دەبێت ڕابکات بزنەکان بێنێتەوە و بڵاونەبنەوە، کاتی نان و شیر خواردنێکی ئاسایی نامێنێت. بۆ کەسێک بەکاردێت کە کارێکی پڕ لە ماندووبوون ئەنجامبدات و لەسەری تووش گێچەڵ بێت. [1]