وەک هەموو لا ئاگادارن کە دوای تێکچونی ڕەوشی ئەمنی چەند ناوچەیەکی عێراق و ئاوارە بونی خەڵکەکەی بۆ هەرێمی کوردستان لە هەمو پێکهاتە و ئایین و نەتەوە جیاوازەکان.لەکاتێکدا تیرۆریستان و توند ڕەوەکان و دوژمنانی مرۆڤایەتی جیاوازی ناکەن لە نێوان هەیچ کەسێک و بە هەرەمەکی ژن و منداڵ دەکوژن و تاوانکاری ئەنجام دەدەن.ئەوەی کە گەلی کورد شانازی پێوە دەکات بریتی بوە لە هاوکاری کردن و بە هاناوە چونی خەڵک و حەوانەوەی لێقەوماوان بێ گوێ دانە جیاوازی ئایین و نەتەوە. وە میِژووش ئەو ڕاستیەی سەلماندوەو ڕۆژانەش ئەو هەڵویستە مرۆڤانەو نیشتمان پەروانەی خەڵکی کوردستان دوبارە دەبیتەوە. بەڵام لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دوای بڵاو بونەوەی چەند هەوالێکی جیاواز لە سەر هاوکاری کردنی هاولاتیانی عەرەبی ئاوارەی هەریمی کوردستان بۆ گروپە توند ڕەوەکان بوە مایەی نیگەرانی و دڵە ڕاوکی لای هاوڵاتیان و دروست کردنی کەمپین و بڵاوکردنەوەی بەیاننامە بۆ دەرکردن و ڕاگواستنیان بۆ شوێنی تر، ئیمە لە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ڕایدەگەیەنین کە لە سۆنگەی بروا بونمان بە پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و ڕێز گرتن لە بەهاکانی مرۆڤایەتی و خەڵکی لێقەوماو، پێمان وایە کە ڕێکخستنی ئەوبابەتە پەیوەندی بە لایەنە ئیداریەکان و ئەمنیەکانە تا ئەو خەڵکە بە بێ ی ستانداری جیهانی و دروست کردنی کەمپ و دیاری کردنی شوینیان بە هاوکاری ڕێکخراوەکانی تایبەت بە ئاوارەو مافەکانی مرۆڤ مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت و چاودێری بکرێن. بە پێچەوانە پێمان وایە کە ڕەنگە کۆنترۆل نەکردنی ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە ببێتە مایەی ئاژاوەو تاوانکاری،کە لە بەرژەوەندی هیچ لایەک نیەو شێواندنی کەش و هەوای ئارامی هەرێمەکان لە بەرژەوەندی ناحەزانە وە لە ڕووی پرەنسیپەکانی مرۆڤایەتیش ئەو کارانە ڕێگە پی نەدراوە.بۆیە ئەوە بۆ هەمو لایەک ڕادەگەینین کە بە وریایی مامەڵە لەگەڵ ئەو هەوڵانە بکەن و پەنا بۆ هیچ ڕێگاو کارێکی نامەدەنی و دوور لە بەها مرۆڤایەتیەکان نەبەن و هیزەکانی ئاسایش و پۆلیس و هاولایانی بەشەرەفی هەریمی کوردستان چاو کراوەتر بن بەرامبەر هەر هەواڵ و پرو پاگەندەیەک کە لەبەرژەوەندی گشتی نیە، وە بەچاوی ڕێزو سۆزو مرۆڤایەتیەوە مامەڵە لەگەڵ هەموو ئاوارەو لێقەوماوێک بکرَیت. وە پێویستە ئاوارەکانیش بە هەمو پێکهاتە جیاوازەکان پابەندی یاساو ڕێساکانی هەرێم و ڕەچاوی کلتورو ڕێنماییەکانی دەزگا ئەمنیەکان و بن هاوکار بن بۆ ڕاگرتنی ئارامی و ئاسایشی شارو شارۆچکەکان. لە کاتی بونی گومانیش لە هەر کەس و لایەنێک پێویستە بە دادگا یەکلا بکرێتەوەو مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان
09-08-2014