جۆن بۆین
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: #شلێر ڕەشید#
خوێندنەوەی ئەم ڕۆمانە گەشتێکت پێ دەکات لەگەڵ مناڵێکی نۆ ساڵاندا، کوڕێکی لاوازو بچوک، بجوکتر لە تەمەنی خۆی بەناوی “بڕونۆ” وە.
بڕونۆ هەمیشە حەزی بەگەڕان و لێکۆڵینەوە بوو، دەیویست لاسایی گەڕیدەکان بکاتەوە، خەونی ئەوە بوو لە داهاتوودا ببێ بە گەڕیدەیەکی وەکو کرستفر کۆڵۆمبس. باوکی لەڕیزی سەربازیدا کاری دەکرد لە ئەڵمانیا /بەرلین.دوای ئەوەی کە پلەی سەربازێتی بەرز کرایەوە بۆ گەورە ئەفسەر کاری قەڵاچۆکردنی جولەکەکانی پێ سپێردرا. هەر بۆ ئەو مەبەستە دەبوو ماڵیان بگوێزرێتەوە بۆ شوێنێک بەدووری چەندەها میل دوورتر لەشوێنی پێشویان. بۆلای کەمپی قڕکردنی جولەکەکان بۆ ناوچەیەک بەناوی “پێکەوە بۆ دەرەوە”.
دوای ئەوەی بڕونۆی نۆساڵان لەگەڵ خێزانەکەیدا کۆچ دەکەن بۆ ناوچەی”پێکەوە بۆ دەرەوە” زۆر بێزار دەبێ چونکە لە کەمپی جولەکەکان و ماڵی ئەوان زیاتر یەک ماڵی تر لەو شوێنە نەبوو، قوتابخانەی لێ نەبوو. هاوڕێی نەبوو.تەنها ماڵی خۆیانی دەبینی و هیچی تر.
ڕٶژێکیان لە پەنجەرەی ژوورەکەیەوە تەماشای دەرەوەی دەکرد کەمپەکەی بەرچاوکەوت. بڕیاری دا بەدزییەوە بچێ لەنزیکەوە کەمپەکە ببینێ. کە گەیشتەلای تەلبەندی کەمپەکە چاوی بە کوڕێکی هاوتەمەنی خۆی کەوت بەناوی “شمۆڵ”. کە لەیەکترییان پرسی ناویان چییە، ناوی هەردووکیان نامۆ بوو بە یەکتر.
شمۆڵ وتی هەرگیز ئەم ناوەم نەبیستووە، بڕونۆ وتی خۆشم نەمبیستووە لەوانەیە هەر من ناوم بڕونۆ بێ.
بڕونۆ وتی منیش ناوی وەکو ناوی تۆم هەرگیز نەبیستووە، شمۆڵ وتی لەم کەمپەدا بەهەزاران کەس ناویان “شمۆڵ” ە، خۆزگە منیش وەکو تۆ کەس ناوەکەمی نەبوایە.
بڕونۆ ڕۆژی لەدایک بوونی خۆی بە شمۆڵ وت، دوایی لێی پرسی ئەی تۆ ڕۆژی لەدایک بونت کەیە، دەرکەوت هەمان ساڵ و مانگ وڕۆژی لەدایک بوونیان هەبوو.
ئەو دوو کوڕە نۆ ساڵانە هەموو ئێوارەیەک یەکتریان دەبینی، بڕونۆ دەهات بۆ لای و زۆر حەزی دەکرد بزانێ لەودیو تەلبەندەکەوە لە دیوی شمۆڵ چی هەیە.
دوای ئەوەی ڕۆژێکیان باوکی بڕونۆ دەبینێ لەپەنجەرەی ژوورەکەی بڕونۆوە کەمپەکە دیارە، بڕیار دەدا ژن و مناڵەکانی بنێرێتەوە بۆ ماڵە کۆنەکەیان.
بڕونۆ بە شمۆڵ دەڵێ دێم بۆ دواجار ماڵئاوایییت لێ دەکەم، داوا لە شمۆڵ دەکات کە بیجامەی خەت خەتی بۆ بهێنێ لەبەری بکاو بچێتە ژوورەوە بزانێ لەودیو تەلبەندەکەوە جی هەیە. دوو سێ هەفتەش پێشتر بڕونۆ گەنە لەسەری دابوو، دەبوو سەری سفر بکا. کە سەری سفر کرد لەگەڵ شمۆڵ شێوەیان لە یەک دەچوو. کە جلەکانیشی لەبەر کرد کەس هەستی پێ نەکرد.
کە دەچنە ژوورەوە کەمێ دەڕۆن دەنگی ئاگادار کەرەوەکە دێ بۆ بەندییەکانی کەمپەکە کە ڕێ بکەن و بڕۆن بەرەو ژوورێکی گەورە، لەوێ دەبوو جلەکانیان پێ داکەنن و بە ڕووتی بییان نێرنە ژوورەوە گوایە گەرماوەو دەبێ خۆیان بشۆن، لەوێ گازیان بۆ بەردەدەنەوەو هەر هەموویان دەخنکێن. بڕونۆو شمۆڵیش دەست لەناو دەست بەیەکەوە کۆتایی بە ژیانیان دێ، چارەنوسی دوو هاوڕێی بێ تاوان یەکێکیان نازی و ئەوی تر جولەکە لەیەک ڕۆژدا لەدایک بوون و لەیەک ڕۆژیشدا بەیەکەوە بێ ماڵئاوایی ژیانیان جێ هێشت.