هەڵوێست ئەنوەر
وەزارەتی نەوتی عیراق ڕایگەیاند: حکومەتی فیدڕاڵی لە ململانێی نەوت لەسەر پرسی هەناردەکردنی ئه و وزەیە لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا 16 ملیار دۆلار زیانی پێگەیشتووە.
عاسیم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق ڕایگەیاند: کە لەئەنجامی ململانێکانی حکومەتی ناوەندی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر هەناردەکردنی نەوت، عیراق 16 ملیار دۆلار زیانی پێگەیشتووە.
عاسیم جیهاد ئەوەشی خستووەته ڕوو، لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا بەهۆی کردەوە توندوتیژییەکان و هێرشی تیرۆرستان بۆ سەر بۆرییە نەوتییەکانی نێوان کەرکووک و تورکیا ڕۆژانە 300-400 هەزار بەرمیل نەوتی لەدەست داوه.
عاسیم جیهاد دەشڵێت: ناچاربوون کە وازبهێنن لە داهاتی ئه و بڕە نەوتەی کە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی سەربەخۆیانە دەیفرۆشێت.
ئەم لێدوانەی ئه و بەرپرسەی وەزارەتی نەوتی عیراق لە کاتێکدایە ئەمڕۆ دادگای تەکساس بڕیاری دەستبەسەراگرتنی کەشتیی نەوتی یونیاتد کالاڤرڤتای هەڵوەشاندەوە کە زیاتر لە ملیۆنێک بەرمیل نەوتی هەرێمی پێیە و بەپێی نرخی بازاڕە جیهانییەکان بەهاکەی دەگاتە نزیکەی 100 ملیۆن دۆلار.
ئەگەر پارێزەرەکانی حکومەتی عیراق لە ماوەی 10 ڕۆژدا لە دادگای تەکساس تانە لە بڕیارەکەی دادگا نەدەن ئەوا هەرێم دەتوانێت نەوتەکەی بفرۆشێت.
- 26-08-2014