ئەندامێکی مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئامارێکی تایبەت بە لیستی خانەنشینیی حزبەکانی بڵاوکردەوە کە تیایدا پارتی دیموکراتی کوردستان پشکی شێری بەردەکەوێت.
سەرتیپ عەلی، ئەندامی مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و سکرتێری گشتی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لە لاپەڕەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ڕایگەیاندووە: لیستی خانەنشینی تەنها ئه و 404 ناوە نییە کە بڵاوکراوەتەوە، بەڵکو لیستەکە زیاتر لە 82 هەزار ناوە.
راشیگەیاندووە کە "ئەگەر پەرلەمانتاران ڕاست دەکەن چارەسەری ئه و کێشەیە دەکەن، تەنها 404 کەس نییە، بەڵکو ڕاستییەکەی ئەوەیە با ئه و پەرلەمانتارانە باسی سەرجەم ناوەکان بکەن، چۆن دەکرێت ناوی یەک هەڤاڵی پارتی له و لیستانهدا نەبێت."
دەقی ئامارەکەی ئەندامی مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان:
"1-ئەم ناوانە و هەموو لیستی خانەنشینی بە بریاری سەرۆکی حکومەتی کوردستان و با ئاگاداری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و خولی پێشوی پارلەمان کراوە کە 25 ئەندام پارلەمانی گۆڕان بووە.
-پارتی به ته نها (56000) پەنجاو شەش هەزار هاوڵاتی خانەنیشین کردووە به پله ی وه زیر بۆخواره وه تا ئەگاته ب م، ئەگەر ئەم ژمارە 560000 نەبێت دڵنیام هەر لە هی هەموو حزبەکان زیاترە.
2-یەکیتی وبزوتنەوەی گۆران وهەموو حزبەکان (26000) بیست وشەش هەزار خانەنیشینیان هەیە کە هەموو(82000) هەشتاو دوو هەزار کەس خانەنیشینە.
ئەگەر بەرلەمانتاران ڕاست دەکەن چارەسەری دەکەن تەنها (404) کەس نیە ئەوەیە ڕاستیکەی بائه و بەرلەمانتارانە باسی سەرجەم ناوەکان بکەن، چۆن ئەکرێت ناوی یەک هەڤاڵی پارتی له و لیستانە نەبێت.
3- ئەم ناوانە و هەموو لیستی خانەنشینی بە بریاری سەرۆکی حکومەتی کوردستان و با ئاگاداری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و خولی پێشوی پارلەمان کراوە کە 25 ئەندام پارلەمانی گۆڕان بووە.
4- ئەگەر نایاساییە ئەم لیستە فەرموو سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی هەرێم و ئه و لیژنه و و کەسانە بدەنە دادگا و ئجرائاتی یاسایی بکەن نەک تەنها بۆ فەیسبوک و ڕاگەیاندن بیت، واتە ئم مەلەفە لە سەر شاشەی فەیسبوکەوە بخەنە سەر مێزی حاکمەکان.
5. ئەگەر بۆ ئەوەیە 31 ی ئاب و کارەساتی شنگال لەبیر ببەنەوە یان بۆ ئەوەی تەرکیزی لەسەر کەم بێتەوە، ئەمەش زەحمەتە چونکە چەندین مێژونوس و نوسەر و ڕاگەیاندنکار دۆکۆمێنتیان کردوە و دەیکەن.
لە کۆتایدا ئەڵێم لە ناو هەموو حزبەکان کەسانی زۆر مستەحەقیان تێدایە(لە ژن و لە پیاو) کە پێشمەرگە و فەرماندە و زیندانی سیاسی و ڕێکخستنی نهێنی و هاوکاری شۆرش بون نابێت لە بەهاو خەباتیان کەمبکریتەوە و شایانی هەموو پاداشتێکن.
سەرتیپ عەلی
- 31-08-2014