خاتوو مەنیژە میرموکری خوێندکاری دوکتۆرای زمانناسی و مامۆستای زمانی ئینگلیسیە و بۆ ماوەی 25 ساڵ لە قوتابخانەکانی ئێران کاری کردووە بەرهەمەکانی ئەوانەن : وەرگێڕانی مەسخی فرانتس کافکا لە ئینگلیزییەوە بۆ کوردی، وەرگێڕانی شانۆنامەی دادخوازانی ئاڵبێرکامۆ لە ئینگلیزییەوە بۆ کوردی، وەرگێڕانی چیروکی دیاری لمەکانی جولیا جانسۆن لە ئینگلیزییەوە بۆ کوردی، وەرگێڕانی شانۆی نەبی باشتری دوکتۆر قوتبەدین سادقی لە فارسییەوە بۆ کوردی، وەرگێڕانی شانۆنامەی دەروێش و بەور لە فارسییەوە بۆ کوردی نووسینی چەندین وتاری زانستی بە زمانی فارسی و ئینگلیزی لەژێر ئەو ناوانە : جنسیت زدگی در زیرگویش موکریانی زبان کوردی نشانەشناسی فیلم زمانی برای مستی اسبها اثر بهمن قبادی بررسی ڕوند نامگذاری کودکان مهابادی در سالهای 74 الی 86 بررسی توصیفی و مقابله ای ساخت قید در زبان های کردی(سورانی کرمانجی)و انگلیسی به یارمەتی و هاوکاری همکاری ئەحمەد ئەحمدیان خوێندکاری دوکتۆرای زمانناسی توصیف و تحلیل اشتباهات زبان شناختی در انشای فارسی دانش آموزان کلاس پنجم ابتدایی مدارس شهر مهاباد بە هاوکاری ئەحمەد ئەحمدیان
هاوکاری لەگەڵ گۆڤاری مەهاباد
هاوکاری لەگەڵ گۆڤاری #ژیوار# لە سنە
هاوکاری لەکەڵ ڕۆژنامەی جامعەی کوردستان
هاوکاری لەگەڵ گۆڤاری ئەدەبی _ئینتەرنێتی چۆک
بابەتی چاپ نەکراو : وەرگێڕانی کۆمەڵە شێعری د پەشێو بە فارسی