ناو: سەربەست
ناوی باوک: عەلی
رۆژی لەدایکبوون: #11-07-1966#
ڕۆژی شەهیدبوون: #31-08-2014#
$ژیاننامە$
شەهیدی فەرماندە عەمید (سەربەستی شێخ عەلی) لە بنەماڵەیەکی نیشتیمان پەروەر لە دایک بوە و خاوەن کەسایەتیەکی تایبەت و فەرماندەیەکی ئازا و بەوورە ئەفسەرێکی چاونەترس و دلێر پێشمەرگەیەکی نەبەزی ڕۆژانی سەختی خەبات و کادیرێکی ژیر و خاوەن هەڵوێست بوو، هەر لەسەرەتای لاوێتیەوە هەستی نەتەوایەتی و خۆشەویستی بۆ خاک و نیشتیمان لە ناو دڵ و دەرونیدا چەکەرە دەکات.
لە تەمەنی 14 ساڵیدا و لە ساڵی(1980) پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە دەکات.
لە ساڵی(1984)دەبێتە پێشمەرگە لە مەڵبەندی (2)ی ئەوکاتە.
بەشداری دەیان چالاکی قارەمانانەی دژی ڕژێمی بەعس کردوە و دوو جار بە سەختی بریندار بوە لە قەمچوغە و لە ساڵی 1991یش لە ڕزگارکردنەوەی #کەرکووک# لە (مەعسکەر خالید).
شەهیدی فەرماندە لە ساڵی 1995 کراوەتە سەر لەشکری تایبەتی سەرکردەی نەمر (جەبار فەرمان).
لەشەری (جند الاسلام) دا لەشارەزور وەک جێگری فەرماندەی بەشداری بەرچاو و قارەمانانەی هەبوە هەتا پاککردنەوەی ناوچەکە لە تیرۆریستان.
لەساڵی 2010 کراوەتە فەرماندەی فەوجی (4)ی لیوای (2) پاراستنی دامەزراوە نەوتیەکان، دوا پایەی فەرماندەی فەوج بوە بە پلەی (عەمید).
بە گیان فیدایی فەرماندەی قارەمان عەمید (شێخ سەربەست شێخ عەلی) و هاوڕێ شەهیدەکانی سەرکەوتنی گەورە لەسەر دەستی هێزی پێشمەرگەی کوردستان تۆمار کراو، خەتەریش لەسەر کوردستان دورخرایەوە کە لە مێژوودا تاریک پەرسترین گروپی تیرۆرستی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە #داعش#، لە ڕێکەوتی 31-08-2014 لەمیحوەری (دوز#خورماتوو# – یەنگیجە) بەدەستی تیرۆریستانی داعش شەهیدکرا و چووە کاروانی شەهیدانەوە.
شەهیدی فەرماندە لەدوای خۆی (5 منداڵی) بۆ یەکێتی و کورد و کوردستان بەجێهێشتوە دوو برای تریشی لە پێناوی خاک و نیشتیماندا شەهیدبوون.