وەزارەتی پالاندانانی عیراق ئاشکرایکرد، ڕێژەی هەژاریی لە عیراق بەرزبۆتەوە بۆ ئاستی سەدا 30، بەهۆی سەرهەڵدانی بارگرژییە ئەمنیەکانی ئەمدواییەی ڕوویان لەپارێزگاکانی عیراق کردووە دوای پەلاماری چەکدارانی داعش، ئەمە لەکاتێکدایە کەپێشتر ئه و ڕێژەیە دابەزیبوو بۆ سەدا 19.
عەبدولزەهرە هنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عیراق ڕایگەیاند، "شەپۆلی ئەمدواییەی خێزانە ئاوارەکان بەهۆی هەڕەشەی چەکدارانی داعش گەیشتۆتە زیاتر لە ملیۆنێک و 600 هەزار کەس کە لەبارودۆخێکی دژواردا ژیان بەسەردەبەن"، وتیشی: بەهۆی ئه و کارەساتەی بەسەر ئه و خێزانە ئاوارانەدا هاتووە، ڕێژەی هەژاریی لە عیراق بەرزبۆتەوە بۆ سەدا 30 لەمساڵدا، لەکاتێکدا پێشتر ئه و ڕێژەیە دابەزیبوو بۆ سەدا 19 بەپێی ئامارەکان.
لە لێدوانێکی ڕۆژنامەییدا، هنداوی تەئکیدی کردەوە، "وەزارەتی پلاندانان هیچ ئامارێکی وردی لەبەردەستدا نیە لەبارەی ئاستی هەژاریی لەئێستادا"، دەشڵێت: وەزارەت بە هاوئاهەنگیی لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی تایبەت بە تۆمارکردنی خێزانە ئاوارەکان سەرقاڵی سەرژمێریی کردنی ژماری ئاوارەکانە"، دەشڵێت: مەسەلەی هەژاریی کەرتی تەندروستی و نیشتەجێ بوون و کارو فێرکردن و تێکچوونی باری گوزەران دەگرێتەوە کە بەهۆی کەمبوونەوەی ئه و خزمەتگوزارییانە ڕێژەی هەژاری بەرزدەبێتەوە.
وەزارەتی پلاندانانی عیراق لەمانگی تەمموزی ساڵی 2013 ئاشکرایکرد، پێشتر ڕوپێویەکی کردووه و تیایدا ئاستی هەژاری لەسەرتاسەر عیراقدا دەستنیشانکردووە کە لە سەدا 23 بووە و دابەزیوە بۆ سەدا 18.9 بەپێی ئه و ئامارانەی وەزارەتەکە پێشتر پشتی پێبەستوون لەکاتی هەژمارکردنی ژمارەی خێزانە ئاوارەکان بەهۆی بارگرژیی ئەمنی ناوچە کارەساتبارەکانی عیراق ژمارەی ئاوارەکان بە نزیکەی 2 ملیۆن کەس مەزەندە کراوە.
- 01-09-2014