بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکان و کۆگاکانی ئاو ڕوونی کردەوە کە کۆی پڕۆژەکانی بەنداو بۆ ساڵی 2014 ئەوانەی کە لەژێر جێبیەجێکردندان 26 پڕۆژەن لە هەرسێ پارێزگای هەولێرو سلێمانی و دهۆک و ئیدارەی گەرمیان هەروەها 21 بەنداویش لەژێر دیراسه و دیزایندان، 21 بەنداوی دیکەش دیراسه و دیزاینیان تەواوبووە، 11 بەنداو تا ئێستا نەکەوتوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە، ژمارەی ئه و بەنداوانەیشی کە تەواوبوون سێ پڕۆژەن.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم کە وێنەیەکی بۆ خەندان نێردراوە، تیایدا هاتووە: عەبدولستار مەجید وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە یاوەریی بەڕێوەبەری گشتی دیوان، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەنداوەکان و کۆگاکانی ئاویان کرد، لە لایەن ئەکرەم ئەحمەد ڕەسول بەڕێوەبەری گشتی ئه و فەرمانگەیه و بەڕێوەبەر و سەرۆک بەش و هۆبه و ئەندازیاران و سەرجەم کارمەندان بەگەرمی پێشوازی کران.
هەروەها هاتووە: بەڕێوەبەری گشتی کۆگاو بەنداوەکان ئاماژەی بەوەداوە، کۆی پڕۆژەکانی بەنداو بۆ ساڵی 2014 ئەوانەی کە لەژێر جێبیەجێکردندان 26 پڕۆژەن لە هەرسێ پارێزگای هەولێرو سلێمانی و دهۆک و ئیدارەی گەرمیان هەروەها 21 بەنداویش لەژێر دیراسه و دیزایندان، 21 بەنداوی دیکەش دیراسه و دیزاینیان تەواوبووە، 11 بەنداو تا ئێستا نەکەوتوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە، ژمارەی ئه و بەنداوانەیشی کە تەواوبوون سێ پڕۆژەن.
ئەکرەم ئەحمەد، زیاتر ئاماژەی بە هەندێ کێشەی تەکنیکی کرد کە دێنە ڕێی تەواوکردنی پڕۆژەکانیان لە هەندێ ناوچەدا، دواتر بە ئامادەبوونی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و شاندی یاوەری، کۆبوونەوەیەکی فراوان سازکرا، لە کۆبوونەوەکەدا وەزیر ئاماژەی بەچەند خاڵیک دا بۆ کاراکردنی ئەدای کارمەندان و بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان بە پێی یاساو ڕێنماییەکان و دوورکەوتنەوە لە هەموو شێوازێکی سەرپێچی کردن و گەندەڵی و نایەکسانی و نادادپەروەریی.
جەختیشی کردەوە لەسەر پێویستی شەفافییەت و کرانەوەی دەرگا بەڕووی هاوڵاتیان بۆ ڕایی کردنەوەی مامەڵەکانیان و لەم بارەیەوە دووپاتی کردەوە: ئامانجی وەزارەت لەوەدایە کە پردێکی پەیوەندی لە نێوان دامەزراوه و فەرمانگەکانی وەزارەت لەگەڵ هاوڵاتیان و جووتیاران بێتەکایەوە لەم سۆنگەیەوەش ئاماژەی بە خاڵێکی گرنگ کرد ئەویش کارئاسانی لە ڕایی کردنی مامەڵەی هاوڵاتیان.
- 04-09-2014