عەبدوڕەحمان ئەحمەد وەهاب بڕوانامەی دکتۆرای لە کۆمەڵناسیی و سیاسەتی پەروەردەییدا هەیە. ئەزموونی کار و توێژینەوە و نووسینی لە بوارەکانی زانستە مرۆیی و فەرهەنگییەکان بەگشتیی و بەتایبەتیی لە بوارەکانی پێداگۆجیی ڕەخنەگرانە، پەروەردەی دیمۆراتیی، سیاسەتی پەروەردەیی و هەڵسەنگاندن، سۆسیۆلۆجیی ناسنامەی نەتەوەیی، ناسیۆنالیزم و بنەما پەروەردەیییەکانی دەوڵەتی مۆدێرندا هەیە.