جەماوەری کوردستان..
ئەوەی ئێمەی نیگەران کرد شێوازی بەشداریکردنی پێنج لایەنەکەی کوردستانییە لەم حکومەتەدا.کە بەداخەوە ئەمجارە ئەوان لەجیاتی ئەوەی کارەکتەری بەهێزی پرۆسەکە بن، بەبێ هیچ زەمانەتو دەستپێشخەریەکی نیازپاکانەی لایەنی شیعە ناچاری بەشداریکردن لەو کابینەیە کران. بەمەش یەکەم هەنگاوی کابینەی عەبادی بەبێ ڕەچاوکردنو جێبەجێکردنی داخوازییەکانی کورد دامەزرا، لەو مەسەلەیەش سەرکردایەتی سیاسی کورد لەژێر هەر بیانویەک بێت لەو وتووێژو دانوستاندن بۆ حکومەتی تازەی عیراق نەک هەرسەرکەوتوو نەبوو، هەروەها ئەو ڕاستییەش دووپات بۆوە کە دەوڵەتی عیراق بەهەمان عەقلی شۆڤێنی جاران بەڕێوە دەچێو گۆڕینی ناوەکانو سەرۆکی حکومەت جیاواز لە دەساڵی ڕابردوو نابێت.
بەسەرچاوەگرتن لەو ڕاستیانە ئێمە لەحزبی زەحمەتکێشانی کوردستان هیچ گەشبینییەک لەم حکومەتە نابینین بەڵکو بەپێچەوانەوە بەپاشەکشەیەکی گەورەی دەزانین لەهەڵوێستی لایەنەکانی دانوستانکار بەرامبەر بەداخوازییەکانی کورد، بۆیە لەسەر سەرکردایەتی کوردو هێزە سیاسییەکان پێویستە بیرێکی جدی لەو دۆخە بکەنەوەو کاتی ئەوە هاتووە کورد لەدەوڵەتی عیراق بە ستراتیژو گوتارێکی هاوبەش لە ئایندەو چارەنووسی خۆی بڕوانێت.
ئەنجومەنی کارگێری
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
هەولێر - 09-09-2014