جەمال سەرگەتی
قایمقامی قەزای پێنجوێن ڕایگەیاند، ڕووبەرێکی زۆر مین لە قەزاکەدا بوونی هەیە بەڵام تا ئێستا سەدا 10ی قەزاکەدا پاکراوەتەوە و سەدا 90ی ماوە، هەوڵیش دەدرێت ئه و ڕووبەرەی کەماوە پاک بکرێتەوە.
عەلی ڕەئوف، قایمقامی قەزای پێنجوێن بە خەندانی ڕاگەیاند: ئەگەر چی قەزای پێنجوێن لە ساڵانی ڕابردوودا بووبووە مەنزڵگایەک بۆ شەڕی عیراق –ئێران و شەڕی هەشت ساڵەی تیادا ئەنجامدرا ئەوەش بووە هۆی ئەوەی ڕووبەرێکی زۆر لە قەزاکه و دەوروبەری قەزاکە مین و تەقەمەنی تێدا هەبێت قەزاکە مین ڕێژ کرابوو تا ئێستاش ئه و مین و تەقەمەنیانە بوونیان هەیە لە ناوچەکەدا.
وتیشی: "تا ئێستا بەهاوکاری لایەنی پەیوەندیدار توانیومانە لە 10 % ئه و ناوچانە پاک بکەینەوە کە مینی تیادایە و لە 90 % کێڵگەکانی مین و تەقەمەنی ماون کە پاک بکرێنەوە، ئەمەش ڕێژەیەکی زۆرە و پێویستە حکومەتی هەرێم و لایەنی پەیوەندیدار بایەخی زیاتر بدەن بە ناوچەکە تا ئه و ڕووبەرەی کە ماوە لە مین و تەقەمەنی پاک بکرێتەوە".
قایمقامی پێنجوێن ڕاشیگەیاند: هەوڵ دەدەن ئه و ڕووبەرەی کە ماوە و مین و تەقەمەنی تێدایە کێڵگەکانیان پاک بکرێنەوە و زەوییەکانیان ڕادەستی خاوەنەکانیان بکەنەوە.
- 13-09-2014