گوندی دەڵەمەڕ یەکێکە لە گوندە نزیکەکانی دەور و بەری پارێزگای هەڵەبجەی شەهید کە دەکەوێتە باکوری-ڕۆژهەڵاتی هەڵەبجەی شەهید. کە نزیکەی 5 کم دوورە لێیەوە.دەکەوێتە دامێنی چیای (شنروێ)یەوە. ئەم گوندە گوندێکی خنجیلانەی جوان بووە لەکاتی خۆیدا وە خەڵکەکەی بە بەخێوکردنی مەڕوماڵات و ئاژەڵدارییەوە لەگەڵ جوتیاریدا ژیانی خۆیان گوزەراندووە. بەڵام بەداخەوە کاتێ ڕژێمی بەعس شارو دێهاتەکانی کوردستانی ڕاگوێزایەوە بەهەمان شێوە ئەو دێیەش بەر ئەو شاڵاوە کەوتووە.
ئەو بنەماڵە کۆنانەی لەم ناوچەیە نیشتەجێ بوون:
1- بنەماڵەی ئەلیاسییەکان.
2- بنەماڵەی وەیسییەکان وەک: (محەمەد ی وەیسی و محەمەد سەعید زەردۆیی و قادر ی محەمەد ی وەیسی).
3- بنەماڵەی محەمەد ی وەلی خان ناسراو بە بنەماڵە ی مایجانییەکان.
4- بنەماڵەی محەمەد وەیسییەکان.
5- بنەماڵەی خوامرادییەکان.
6- بنەماڵەی قادر ی ئەبو بەکر.
7- بنەماڵەی قادر ی خوامراد.