- بۆمبێکی لکێنراو بە ئۆتۆمبیلی هاوڵاتییەک لە ناو قەزای خانەقین، تەقییەوە و بەهۆیەوە کەسێک بریندار بوو کە شۆفێری ئۆتۆمبیلەکەیە.
- تەرمی دوو پۆلیسی کورد لەسەر ڕێگەی کەرکووک سلێمانی دۆزرانەوە، پۆلیسیش ڕایدەگەیەنێت، تەرمەکان بە دەستڕێژی گوللە کوژراون.
- تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە خورماتوو کوژرانی دوو کەس و برینداربوونی 15 کەسی تری لێدەکەوێتەوە.
- لە گەڕەکی ئاوارەکانی شارۆچکەی چەمچەماڵ، بۆمبێک فڕیدرایە ناو ماڵێکی ئەو گەڕەکە و بەوهۆیەوە کەسێک برینداربوو.