سەبارەت بەو بەرنامە گاڵتەئامێزەی کە کەناڵی ئاسمانی (کوردسات)ی یەکێتی نیشتمانی کوردستان شەوی 03-10-2014 لەسەر (داعش) پێشکەشی کرد، تێیدا بەبەهانەی گاڵتەکردن بەو گروپە خۆیدا لەهێرش کردنە سەر چەندین دروشمی ئیسلامی کەبەهیچ بەهانەیەک ڕێگەپێدراو نیە دروشم و ڕەمزی ئیسلامی کەئایەتی قورئان و فەرموودەی لەسەر بێت ئیهانەو گەمەی پێ بکرێت، ئەم کارە لەکەناڵێکی فەرمی یەکێتی نیشتمانیەوە جێگەی نیگەرانیمانەو ئیدانەی دەکەین و چاوەڕوانی هەڵوێست و ڕونکردنەوەی ئەو لایەنەین، چونکە ئێمە هەڵوێستمان لەسەر داعش و فیکرو بۆچونیان و کردەوەکانیان ڕوون و ئاشکرابووەو ڕامانگەیاندووە بەهەر ناوو ناونیشان و ڕوخسارێکەوە کاری تاوانکاری ئەنجام بدرێت ئیدانەی دەکەین و ئەوانە تەعبیر لەئیسلام و ئیسلامیەکان ناکەن، بۆیە ناکرێت لەپەنای گاڵتەکردن بەو گروپە هێرش بکرێتە سەر ئیسلام.
فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی
فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی
لەپەرلەمانی کوردستان
04-10-2014