ناوی چواری: سەردار سەعید سۆفی حەمەد
لەدایکبووی: 1966=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2014/116731/0004.JPG=KTML_Photo_Alt=سەردار سەعید سۆفی=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2014/116731/0004.JPG=KTML_Photo_End=
شوێنی لە دایک بوون: گەڕەکی سێ تاقان #هەولێر#
عەشیرەت: سیان
ئاستی خوێندن: تا پۆلی پێنجەمی ئامادەیی خوێندووە.
ئەوقوتابخانانەی تیای خوێندووە: پۆلی یەکەمی سەرەتای لە قوتابخانەی دەربەندی گۆم تەواوکردووە، تا پۆلی پێنجەمی ئامادەی لە خوێندنگەکان ی (بێتووش ئازادی-سەربەستی-هەڵمەت) لە هەولێر تەواوکردووە.
باری خێزان: سەڵت
ساڵی پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان 1980
لە تەمەنی (14) ساڵی کاری تەتەری کروە لەنێوان (هەولێر و #بەستەستێن#) نامەکانی هەولێری بردووەو نامەکانی سەرکردایەتی ومەکتەبی ڕێکخستن و چاپەمەنیەکانی گەیاندۆتەوە هەولێر.
سەرەتای ساڵی 1983کاتێک پۆلی پێنجەمی ئامادەیی بوو دەزگا ئەمنییەکان دەستگیریان کرد، بەڵام پاش ئەشکەنجە و ئازارێکی زۆر هیچی نەدرکاندوەو ناچار ئازادیان کردووە.
ساڵی پەیوەندی بە پێشمەرگایەتی: 1983 لە سنووری مەڵبەندی 3ی ڕێکخستنی هەولێر
یەکەمجار پەیوەندی بە: کاکە عەبە لێپرسراوی کەرتی ڕێکخستنی #چۆمان# کردووە.
ناوی ئەو ئۆرگانەی کاری تیا کردووە: کەرتی ڕێکخستنی چۆمان
دواترلە تیپی 83 ی هەورێ و دوای درووست بوونی #تیپی 85ی بەڕانەتی# دێتە ئەو تیپە و لەکەرتی 3 بەردەوام دەبێ
لە ساڵی 1985 بەقارەمانی گرتنی یەکەم ڕەبیەی پاش کۆتایی هاتنی وتوێژی نێوان یەکێتی و ڕژێمی ئێراق لە ناوچەی هیران دادەنرێت.
دواتر خۆی بۆ چالاکیە فەردیەکان ئامادە کرد بۆ لێدانی ئەفسەرانی سوپاو بەرپرسە بالاکانی حکومەت.
لە #19-03-1986# لەگەڵ دوو هاوڕێ ی تر لەسەرشەقامی مەنتکاوە تەقەیان لە ئیبراهیم زەنگەنە پارێزگای هەولێرکردوو برینداریان کرد، ئەم چالاکیە ڕەنگدانەوەیەکی گەورەی دایەوە.
ساڵی 1986 لەبەرزۆری چالاکی و ئازایەکەی کراوە بە فەرماندەی کەرتی 3ی شەهیدان لە تیپی 85ی بەرانەتی.
لە ژیانی پێشمەرگایەتی 3 جار بریندار بووە.
ئەو پلەی بڕیویەتی:
1- فەرماندەی مەفرەزەی ناو شار.
2- فەرماندەی کەرتی بارەگای تیپی 85ی بەڕانەتی
شەهید سەردار بۆ هەرچالاکیەک ڕۆیشتبێ چوار چەکی بردووە (کلانشکۆف، بی کەیسی، ئارپێجی، دەمانچە) .
ئەو شەڕانەی بەشداری تیدا کردووە: زیاتر لە 84 چالاکی ناو هەولێر و جادە سەرەکییەکانی چوار دەوری هەولێر وجادەی #کەرکووک# جادەی #مەخموور# جادەی قوشتەپە #کۆیە# هەولێر جادەی موسڵ لە دەرفەتێکی دەگمەندا چالاکیەکی گەیاندۆتە نزیک شارۆچکەی بەرتللەی سەربە پارێزگای نەینەوا لێدانی پارێزگاری هەولێر ئیبراهیم زەنگەنە و سەرجەم ئەو شەڕانەی مەڵبەندی 3 و تیپی 85 ی بەڕانەتی کە لەو ماوەیەدا ئەنجام دراوە.
لە داستانی بەرگری لە چیای کێشکێ لە کاتی هێرشی دوژمن لە #30-06-1987# گیانی بەخت کردووە.