فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" Memories On Ston لە نووسینی هاوبەشی شەوکەت ئەمین کورکی و مەممەد ئەکتاش و لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد شەوکەت ئەمین کورکی کە بەرهەمی ساڵی 2014ی هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیایە ئامادەی نمایش بووە و لە یەکەمین بەشداری نێودەوڵەتیی خۆیدا بە نوێنەرایەتیی لە هەرێمی کوردستان لە بەشی "ئاسۆکان"ی چل و نۆیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کاڕڵۆوی واری Karlovy Vary لە وڵاتی چیک نمایش دەکرێت.
ئەم فیلمە 93 خولەکە کوردییە کە نوێترین بەرهەمی شەوکەت ئەمین کورکییە لە سێ سانسی جیاوازدا، لەوانە: کاتژمێر 1ی نیوەڕۆی ڕۆژی 6ی تەمموز / یۆلیۆی 2014 لە هۆڵی کۆنگرێس، کاتژمێر 30/4ی دوانیوەڕۆی ڕۆژی 9ی تەمموز / یۆلیۆی 2014 لە ڕۆیچمۆند و هەروەها کاتژمێر 10ی پێش نێوەڕۆی ڕۆژی 12ی تەمموز / یۆلیۆی 2014 لە سینەما بی B لە میانەی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کاڕڵۆوی واری نمایش دەکرێت.
فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کاڕڵۆوی واری گرینگترین فیستیڤاڵی ئەورووپای ناوەندیی و ڕۆژهەڵاتی ئەورووپایە و یەکێکە لە گرینگترین فیستیڤاڵەکانی سینەمای دنیا کە خولی چل و نۆیەمینی بە نمایشی کۆمەڵێک فیلم لە سینەماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە ڕۆژانی 4 تا 12ی تەمموز / یۆلیۆی 2014 لە شاری کاڕڵۆوی واری لە وڵاتی کۆماری چیک بەڕێوەدەچێت.
فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" ساڵی 2014 لە لایەن هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای میتۆس فیلمی Mitos Film ئەڵمانیی بەرهەم هاتووە و لە ئامادەکردنی ئەم فیلمەدا چەندین کۆمپانیا، دەزگای حکومی، ڕێکخراوە و ناوەندیی هونەری کوردی و نێودەوڵەتیی هاوکارییان کردووە، لەوانە: بەشی سینەمای دهۆک و پارێزگاری دهۆک لە هەرێمی کوردستان، بەڕڵین مێدین بۆردBerlin Medien Board لە ئەڵمانیا، پۆست ڕێپابلیک The Post Republic لە ئەڵمانیا، ڤیژن سود ئیست Visions –Est sud لە ئەڵمانیا، ئەنستیتۆی سینەمای دۆحە Doha film Institute لە قەتەر و هەروەها تەلەڤیزیۆنی کوردستان تی ڤی لە هەرێمی کوردستان.
سیناریۆی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" کە لە نووسینی هاوبەشی شەوکەت ئەمین کورکی و مەممەد ئەکتاشە پێشتر خەڵاتی باشترین سیناریۆی لە ئاکادیمیای خەڵاتی ئیسکرینی ئاسیا ـ پەسیفیک APSA لە ئوستوراڵیا، خەڵاتی باشترین سیناریۆی فیستیڤاڵی گوتێبیرگی سویدی و هەروەها خەڵاتی باشترین سیناریۆی لە شازدەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی پوسان لە کۆریای باشوور بەدەستهێناوە.
ستافی ئامادەکردنی فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" بریتین لە:
دەرهێنەر: شەوکەت ئەمین کورکی
سیناریۆ: مەمەد ئەکتاش و شەوکەت ئەمین کورکی
بەرهەمهێنەر: مەمەد ئەکتاش
بەڕێوەبەری وێنەگرتن: سالم سەڵەواتی
ڕووناکی: ئەدیب سوبحانی
مونتاژ: ئیبراهیم سەعیدی
دەنگهەڵگر: یوهانس کاسشێک و شەهرام ئەحمەدیان
دیزاینی دەنگ: ڕاینر گێرلاش
میکس: ماتیاس سشواب (پۆست ڕێپابلیک)
دیزاینی هونەری: فازل ژیان و جەلال ساعیدپەناە
بەڕێوەبەری پۆست پرۆداکشێن: تۆماس کویسلێر
یاریدەدەری یەکەمی دەرهێنەر و بەرنامەداڕێژ: جەلال ساعیدپەناە
یاریدەدەری دووەمی دەرهێنەر: ساڵح عارف
چاودێری سکریپت و ڕاکوار: سروە عەلی وەیسی
ڕاوێژکاری سیناریۆ: کامبووزیا پەرتەوی و دێرک دێربیلۆ
بەڕێوەبەری سێت: شەماڵ سەبری
موزیک: جان گورتلێر و ئۆزگور ئاکگول
کالێر کۆرێکشێن: گریگۆر فۆللێر
سپێشیاڵ ئێفێکت: ژان میشێل بۆبیل
بەڕێوەبەری بەرهەمهێنان: بەنگین عەلی
هاوکاری بەرهەم لە ئێران: محەمەد ئەحمەدی
بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنیی گشتیی: مەنسوور جیهانی و مەنووچێهر جیهانی
ئەکتەرەکان:
حوسێن حەسەن، نەزمی کریک، شیما مەلایی، سوعاد ئوستا، ڕێکێش شەهباز، بەنگین عەلی، هوشیار زێرۆ، بەڕۆژ ئاکرەیی، سەلاح شێخ ئەحمەدی، مازچین عەزیز، ئەڵڵاموراد ڕەشتیانی، تاهیر عەبدوڵڵا، دیمەن زەند،
عادڵ عەبدولڕەحمان، عەبدولقادر بامەڕنی، ساڵح عارف، محەمەد عەلی ئەترووشی، مەسعوود عارف، بەکر مەعرووف، ئاڵا ڕیانی، نەرەڤ قەچاخ، ئەکرەم کونگفۆ، نێچیرڤان ئەرگووشی، عەمەر تۆڤی، ئەکرەم سلێمان، سەلمان ئومەر، مێهدی کەرەمی، کۆڤان تارق، نیهاد سلێمان، کامیران بێتاسی، بیرهات حوسێن، تەنیا حیسامی، شیار شەریف، شێرزاد عەبدوڵڵا، بەشیر خورکی، میللەت هەروری، هاشم شاجی، زیاد عابد، سنۆڤا بەندیکس، چیا ئەکتاش، عەبدوسەلام سلێمان، پەری عەبدوڵڵا، بەدرخان یۆنس، مەمەد ئەکتاش، ڕێزان یشیلباش، هەڤاڵ نایف، قاسم ڕەمەزان، هەڵکەت ئیدریس، نەشوان محەمەد، موەفەق ڕوشدی، عابد دهۆکی، ئومێد بەهجەت، زیاد محەمەد و مەجید خەلیل.