پاش تەواو بوون و ڕاگەیاندنی ئەنجامی ئەزموونە گشتیەکانی قۆناغی 12ی ئامادەیی لە بەشەکانی (زانستی و پیشەیی و وێژەیی) بۆ ساڵی خوێندنی 2013-2014ی خولی یەکەم و دووەم، بەهۆی ئه و ئاستە بەرزەی کە خوێندکارانی سنوری پەروەدەی #گەرمیان# لە ئەزموونە گشتیەکاندا پێشکەشیان کرد، توانیان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان پلەی یەکەم لە قۆناغی ئامادەیی (زانستی وپیشەیی) بەدەست بهێنێن.
لە قۆناغی ئامادەیی (وێژەیی)یش، پەروەردەی گەرمیان پلەی دووەمی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بەدەست هێناوە.
بەپێی ئه و زانیارییانەی لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی گشتیی گەرمیانەوە دراوەتە خەندان، ئەنجامی ئەزموونە گشتیەکانی قۆناغی(12)ی ئامادەیی بەم شێوەیە:
بەشی زانستی و پیشەیی
- گەرمیان %83،25 پلەی یەکەمی سەرئاستی هەریمی کوردستان
- #سلێمانی# %81،99 پلەی دووەمی سەرئاستی هەریمی کوردستان
- #هەولێر# %72،24 پلەی سێیەمی سەرئاستی هەریمی کوردستان
- #دهۆک# %63،37 پلەی چوارەمی سەرئاستی هەریمی کوردستان
بەشی ویژەیی
- سلێمانی %82،60 پلەی یەکەمی سەرئاستی هەریمی کوردستان
- گەرمیان %80،42 پلەی دووەمی سەرئاستی هەریمی کوردستان
- هەولێر %72،58 پلەی سێیەمی سەرئاستی هەریمی کوردستان
- دهۆک %71،64 پلەی چوارەمی سەرئاستی هەریمی کوردستان
#15-10-2014#