بڕیارە لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا هەناردەی نەوتی کوردستان لە 250 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بەرزبێتەوە بۆ 400 هەزار بەرمیل.
دڵشاد شەعبان، جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: پڕۆسەی فرۆشتنی نەوت لە ڕێگەی تورکیاوە بەردەوامە، وتیشی: "پارەی فرۆشتنی ئه و نەوتەش دێتە هەرێمی کوردستان و تاکە سەرچاوەی دابینکردنی مووچەش ئه و داهاتەیە، ئه و زانیاریەش ڕاست نیە کە تورکیا پارەکەی دەست بەسەرکردبێت، پارەکە لە هالک بانکەوە دێتە کوردستان".
دڵشاد شەعبان لە بارەی هەناردی ئێستای نەوت بۆ تورکیا، وتی: "ئێستا ڕۆژانە 240 بۆ 250 هەزار بەرمیل، لە ڕێگەی بۆریەوە هەناردەی تورکیا دەکرێت، بڕیارە لە ماوەی دوو مانگی داهاتوو بگاتە 400 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە، ئه و کات هەموو پێداویستییەکانی ناوخۆ بە تایبەت مووچە دابین دەکرێت و هیچ کێشەیەک نامێنێت".
لە 22ی ئایارەوە بە فەرمی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی تورکیاوە نەوت دەفرۆشێت و تاوەکو ئێستاش 25 کەشتی نەوت کە زیاتر لە 11 ملیۆن بەرمیل بووە لە تورکیاوە بۆ بازارەکانی جیهان هەناردەکراوە.
- 25-10-2014