ئاسۆ سەراوی
بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی عەمید محەمەد تاهیر لەدیدارێکی ئاوێنەدا باسی گیروگرفتەکانیان دەکات و ئەوەش دەخاتەروپێشتر 50%ی داهاتی هاتوچۆ بۆ کێشە و گرفتە هاتوچۆییەکانیان خەرجکراوە، بەڵام لەئێستادا به و جۆرە نییە، ئه و دەشڵێت داهاتیان بەرێژەی لە60%بۆ 70% کەمیکردوە.
رێژەی ئۆتۆمبیل و ژمارەی گیانلەدەستدان
ئه و لەسەرەتای دیدارەکەدا باسی لەوە کرد، ژمارەی ئۆتۆمبیل لەسنورەکەیاندا بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو زیادیکردوە، بەشێکیشی پەیوەندیی بەهاتنی ئاوارەکانەوە هەیه و ئه و وتی "ژمارەی ئۆتۆمبیل لەسلێمانی نزیکەی550هەزار دەبێت، کە زیاترلە75هەزاریان هی ئاوارەکانە، بەداخەوە زۆرێک له و ئۆتۆمبیلانەی بەئاوارەکانە کێشەی مەرجی توندوتۆڵییان هەیە، بەڵام بۆ لێپێچینەوە هەمان مامەڵەی شۆفێرانی خۆمانیان لەگەڵ دەکەین". سەرباری زیادبونی ئۆتۆمبیل ئەوە بەهۆی ئه و پلانەی دایناوە، ڕێژەی مردن بەروداوەکانی هاتوچۆ بەبەراورد بەرابردوزۆر کەمیکردوە، ئه و بەنمونە باسی لەئاماری ساڵی پێشو کردو وتی "لەپارێزگای سلێمانی لەماوەی 10 مانگی ڕابردودا تەنها 117 کەس بەرودای هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە، بەڵام لە 10 مانگی ساڵی پێشو 176 کەس گیانیان لەدەستداوە".
کامێرەکانی چاودێریی و کاریگەرییان
یەکێک لەهۆکارە سەرەکیەکانی کەمکردنەوەی ئامارەکانی گیانلەدەستدان، بەبڕوای ئه و بەڕێوەبەرە هەبونی کامێرای چاودێریی بۆ خێرایی لێخوڕین دەگەڕێتەوە وەک ئه و دەڵێت "دیارە شۆفێرانیش پابەندی ڕێنماییەکان بون، بەڵام هەبونی کامێرەکانی چاودێرییش کاریگەریی خۆی هەیە لەسەر کەمکردنەوەی قوربانییەکان، شەقام هەیە خێرایی لێخوڕین 60، بەڵام کامێرەکانمان 180یان تۆمارکردوە. ئێستا جگە لەکامێرە گەڕۆکەکانمان 12 کامێرای جێگیریشمان هەیە، خۆشبەختانە تاکە شوێنین لەهەمو عێراقدا کامێرەی جێگیرمان هەبێت". ئه و سیستمی هاتوچۆی لەسلێمانی کاری لەسەر دەکرێت سویدیی و دانیمارکیە، ئەوە هەرچەندە بەسیستەمێکی باشی دەزانێ، بەڵام وەک ئه و دەڵێت "بێ کێشەش نییە، پێویستە چاکسازیی تێدا بکرێت، بەتایبەت لەپێدانی مۆڵەتی گشتیدا پێویستی بەچاکسازیی هەیە".ئه و جەخت لەوەش دەکاتەوە لەهیچ باردۆخێکدا ئامادەنین دەست لەلپێچینەوەکانیان هەڵبگرن، چونکە گیانی هاوڵاتیان زۆر گرنگترە لەچەند هەزار دیناری غەرامەکردن.
ئەوانەی کامێرایان شکاند دەستگیرکراون
دوای دانانی کامێرە جێگیرەکانی چاودێریی خێرایی لێخوڕین لەسلێمانی، لەچەند شوێنێک کامێرەکان شکێنران، بەڕێوەبەری هاتوچۆ ئەوە دەخاتەرو دوای چاودێریکردنێکی ورد و بەهاوکاریی هاوڵاتیەک توانیویانە چەند کەسێک بە و تۆمەتە دەستگیر بکەن و ئه و وتی "چەند ڕۆژێک لەمەوبەر چەند کەسێک بەتۆمەتی شکاندنی کامێرە جێگیرەکان دەستگیرکراون، بەنیازیشین کامێرەی چاودێریی بۆ ئه و کامێرە جێگیرانە دابنێین، تا هەر کەسێک ویستی زیانیان پێبگەیەنێ زو دەستگیریان بکەین".
داهاتیان کەمیکردوە
هەرچەندە پێشوتر 50%ی داهاتی هاتوچۆ، بۆ کار و پرۆژەکانیان دەگەڕایەوە،بەڵام لەئێستادا وەک ئه و بەڕێوەبەرە ئاماژەی پێدەکات بەهۆی قەیرانی داراییەوە به و جۆرە نەماوە و هەمو داهاتەکانیان دەدەنە وەزارەتی دارایی، ئه و نایشارێتەوە کە داهاتیان بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو دابەزیوە وەک خۆی دەڵێت "داهاتمان بەرێژەی 60%بۆ 70% کەمیکردوە، تۆمارکردنی ئۆتۆمبیلیش زۆر کەمیکردوە و ئەمساڵ تائێستا 2865 تۆمارکردنمان هەبوە، لەکاتێکدا ساڵی پێشو4535 بوە". لەهەندێ کاتدا بەتایبەت لەبۆنە و جەژنەکاندا فڕۆکەی هاتوچۆ بەئاسمانی سلێمانیدا دەبینرێ، عەمید محەمەد تاهیر ئەوە دەخاتەرو کە ئەوان سێ فڕۆکەیان هەیە زۆربەی ڕۆژ بەتایبەت لەکاتی قەرەباڵغیدا زۆر سودیلێدەبینن، بۆ کەمکردنەوە قەرەباڵغیی کۆنتڕۆڵکردنی شاقەمەکان.
چونی دیوانی چاودێریی دارایی
لەماوەی ڕابردودا دیوانی چاودێریی دارایی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی کرد لەبارەی ئه و سەردانەوە عەمید محەمەد تاهیر ئەوە دەخاتەرو کە هاوکارییەکی زۆر لەنێوان ئەوان و دیوانی چاودێرییدا هەبوەوئه و وتی "ئێمە هاوکاریی دیوانی چاودێریی دارایی دەکەین و بەتەواوکەری کارەکانمانیان دەزانین، هەر کەموکوڕییەکیشیان بەدیکرد ئێمە بەتوندیی لێپێچینەوە دەکەین و بەئاشکراش باسی دەکەین کە لێپێچینەوەمان کردوە".
- 27-10-2014