لەدایک بووی شاری کۆیە لەبنەماڵەیەکی ئاینپەروەری نیشتیمانپەروەر بنەچەیان دەگەرێتەوە سەر فەقێ ئەحمەدی دارەشمانە٬
خێزانی مامۆستای کۆچکردوو (فخری سامی بۆتانی) دایکی نووسەر و سیاسەتمەدار (کاکەمەم بۆتانی) و شەهیدی نەمر (سلێمان فخری) خوشکی شەهیدی سەرکردە (عومەر دەبابە)و سەربازی ونی بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی گەلەکەمان (تایەر مستەفا) لە تەمەنی (24) ساڵی مامۆستا فخری مێردی کۆچی دوایی دەکات و بەبێوەژنی دەگەڕێتەوە لای تایەری کاکی و ژیانی خۆی تەرخان دەکات بۆ پەروەردکردنی کورەکانی و بەنهینیش شان بەشانی عومەری برای کاری ڕێکخراوەیی دەکات کاری بڵاوکرنەوەی بڵاوکراوە نهینیەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی پێدەسپێردرێ٬
همینە خان کە بە (یایە) بانگدەکرا لەخۆبردووانە ئەو کارەی پێ بسپێردرایە بەسەرکەوتوویی ئەنجامی دەدا٬
مەخابن دوایی شەهیدکردنی (سلیمان)ی کوری پاش ماوەیەکی کەم لە 1994/11/3 کۆچی دوایی دەکات و لەشاری هەولێر بەخاک دەسپێردرێ٬