رەهێل سەمەد
دەستەی مافی مرۆڤی هەرێم ژمارەی سەرجەم ئاوارەکان بە زیاتر لە سێ ملیۆن کەس مەزەندە دەکات لەناوخۆی عێراق، له و ژمارەیەش زیاتر لە دوو ملیۆنی لەناو هەرێمی کوردستانە.
محەمەد گۆمەشینی، وتەبێژی دەستەی مافەکانی مرۆڤی هەرێمی کوردستان بەخەندانی ڕاگەیاند: "لەکۆبوونەوەی وەزیری کۆچ وکۆچبەرانی عێراق و سەرۆکی دەستەی مافەکانی مرۆڤی هەرێم ئەوە ئاشکرا کرا کە لەکاتی ئێستا سێ ملیۆن ئاوارە لەناوخۆی عێراق هەن، له و ژمارەیە دوو ملیۆنی لەناو هەرێمی کوردستانە کە دەکاتە زیاتر لە سەدا 75ی ڕێژەکە.
محمەمەد گۆمەشینی وتیشی: له و کۆبوونەوەیەدا بڕیاردرا هەماهەنگی لە نێوان وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق و دەستەی مافەکانی مرۆڤی هەرێم بکرێت، بۆئەمەش وەزیری ناوبراو ئەوەی دووپاتکردەوە کە هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانیانی ئاوارەکان".
وتەبێژەکەی دەستەی مافەکانی مرۆڤ ئەوەشی خستەڕوو، "سەبارەت بە هاوکاریەکانی بەغدا بۆ ئاوارەکانی ناو هەرێمی کوردستان، وەزیری کۆچ وکۆچبەران دەڵێت، ئه و پارەیەی بەغدا بۆ هاوکاری ئاوارەکانی تەرخانکردووە، لەئاستی پێداویستی ئاوارەکاندا نیە".
- 12-11-2014