ماوەی زیاتر لەساڵێکە شەڕی ڕێکخراوە ئیسلامییەکان و داعش لەگەڵ کوردەکان لەکۆبانێ سەریهەڵداوە، بەڵام لە12 سێپتەمبەری 2014وە هێرش و و گەمارۆدانی ئه و شارە دەستی پێکردو 384 گوندو هەندێ لەدەوروبەری شاری کۆبانێ کەوتە دەست داعش، ئەمەش زیانێکی زۆری ئابوری لێکەوتەوە.
مستەفا عەبدی، ئاوێنەنیوز: ئه و هێرش و گەمارۆیەی سەر کۆبانێ چەند لێکەوتەیەکی ئابوری بەدوای خۆیدا هێنا، یەکەم زیاتر لە 400 هەزار دانیشتوانی ناوو دەوربەری شارەکە ڕەویان کردو ئاوارەبوون، بەتایبەت لە15ی سیپتەبەرەوە کە نزیکەی 200 هەزار له و خەڵکە لەماوەی دوو هەفتەدا ئاوارەبوون.
دووەم کۆبانێ خەتی پێگەیشتی و پەیوەندی نێوان هەردوو ناوچەی جەزیره و عەفرینە، بۆیە بەهۆی ئه و هێرشانە بازرگانییەکان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئه و شارانە وەستا، هاوکات ئه و هێڵانەی گەیشتن و ڕێگاوبانەکانیش وەستاوە کە کۆبانێ گرێدەداتە هەموو ناوەچە سورییەکان و دەوڵەتانی دراوسێوە.
سێیەم دزرانی سامانێکی زۆری ئاژەڵ کە بەزیاتر لە 25 هەزار مەزەندە دەکرێت، ئەمە هەمووی بەیەکجار دزراو گواسترایەوە بۆ پارێزگای ڕقه و گوندەکانی حەلەب، ئەمەش کاریگەری زۆری کردە سەر بەرهەمی شیرو پەنیرو ماست و خوری و گوشت، بەڕێژەیەک کە لەئاستی سفر کەمبووەتەوە.
چوارەم هەر لەئەنجامی ئه و هێرشانەدا هەردوو کۆمپانیای لافارجی فەڕەنسی و گۆریشی تورکی بۆ پیشەسازی چیمەنتۆ ڕوخێنران کە ئه و دوو کۆمپانیا بەگەورەترین کۆمپانیای پیشەسازی ناوچەی کۆبانێ دادەنرا.
پێنجەم پیشەسازی ئۆتۆمبیلی حەفارە ڕوبەڕووی تاڵانکردن و دزی و بووەوه و پرۆسەی چاڵکردن بەگشتی وەستا له و ناوچەیە، هاوکات هەموو ئه و گوندانە ڕوبەڕووی سوتان و تاڵانکردن و وێرانکاری بوونەوە لەهەموو ڕوویەکەوە.
شەشەم هەموو شاری کۆبانێ و ئه و شوێنانەی کە نۆژەنکرابوونەوە لەئەنجامی بۆردومانی داعش ڕوبەڕووی وێرانکاری بوونەوە، هەروەها لەئەنجانی بۆردومانی فڕۆکەکانی هاوپەیمانیانیش بۆ سەر ئه و شوێنانەی داعش داگیری کردبوون.
حەوتەم کەرتی کشتوکاڵی بەهەمانشێوە وەستاوه و ڕوبەڕووی تاڵانی و دزی و وێرانکاری بووەتەوە، کە ڕوبەری ئه و زەوییە کشتوکاڵییانە بە75% ڕوبەری زەوی هەموو کۆبانێ مەزەندە دەکرێت، کە کشتوکاڵ له و ناوچەیە ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لەژیانی دانیشتوانەکەی بەڕادەیەک بژێوی سەرەکی ژیانیانە، چونکە ناوچەکە ناوچەیەکی کشتوکاڵییە بەشێوەی سەرەکی.
هەشتەم لێکەوتەی ئه و شەڕە ئەوەیە کە کەرەستە کشتوکاڵییەکانی وەکو ئامێری دروێنه و جوتکردن و کەرەستەکانی کەڵکی کشتوکاڵی بەگشتی لەنابران و دزران و سوتێنران.
زیانێکی دیکەی ئه و شەڕە بەگشتی لەدەستدانی سەرمیایەی ئه و ناوچەیە بوو کە ئەشتەمە بەئاسانی توانای هەستانەوەی هەبێت لەهەر بوارێک له و بوارانەی ئابوری.
یازدەهەم زیانی ئه و شەڕە هەموو ناوچە پیشەسازییەکانیش ڕوبەڕووی وێرانکاری بوونەوە وەکو (پیشەسازی خۆراکی، جێگای چاککەرەوەکانی کەسەتەی میکانیکی، ئاسنگەری، شوێنی چاککەرەوەی کەرەسته و ئامێرە کارەباییەکان).
دوازدەهەم هەموو کەرتی کارەبا و ئاوو ئاوەڕۆی کۆبانێ و گوندە کوردییەکان ڕوبەرووی ڕوخان و وێرانکاری بووەتەوە.
هەروەها خاڵێکی تری وێرانکارییەکان بەهەموو شێوەیەک خزمەتگوزارییەکانی خوێندن و تەندروستی وەستاوه و شوێن و سەنتەرەکانیان وێرانکران لەئەنجامی بۆردومانی داعش بۆ ناو شاری کۆبانێ و گوندەکانی دەوروبەری.
چواردەیەم خاڵی زیانی کۆبانێ، ئەوەیە کە چەندین قەڵا ڕوبەڕووی وێرانکاری بوونەوە بۆ نموونە وێرانکردنی شەش قەڵای لەنێوان هەردوو گوندی (حەمدون و جەلەبیە) کە زیانەکان بەسێ ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێن.
بەپێی بۆچوونی دکتۆر موسلم تاڵاس لەکۆبانێ دەڵێت "دانیشتوانی کۆبانێ و گوندەکانی نزیکەی 90 هەزار خێزان دەبێت، کە هەموو سامانی کۆبانێ بە (12 ملیارو 783 ملیۆن و 749 هەزار و 990) دۆلار مەزەندە دەکرێت کە زیاتر لە30% ئه و سامانە ڕوبەڕووی وێرانکاری بووەتەوە کە ئەوەش تەنها زەرەرێکی ڕاستەوخۆیە، ئەمە جگە زیانە ناڕااستەوخۆکان، بۆیە پێموایە کۆبانێ پێویستی بە 350 ملیۆن دۆلارە بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی دوبارە دروستبوونەوه و نۆژەنکردنەوه و گەڕانەوەی خەڵکەکەی بۆ ژیانێکی ئاسایی.
پێویستی بەپەلەکردنە لەبەرهەمهێنانی هەموو کەرتە ئابورییەکان کە ڕوبەڕووی تاڵانی و دزی و سوتان و وێرانکاری بوونەتەوە لەلایەن داعشەوە، کە بووەتە هۆی وەستان و زیانێکێکی گەورەی گەشەپێدانی ئابوری کۆبانێ و دوندەکانی بۆ ئاستی سفر، بۆیە دەتوانم بڵێم کۆبانێ زیاتر لە40 گەشەپێدانی لەدەستداوە.
- 21-11-2014