سەرۆکی ئەنجوومەنی جێبەجێکاری کۆمپانیای گەنەل ئەنەرجی ڕایگەیاند کە لە بازاڕەکانی وزەی نێودەوڵەتی نەوتی هەرێمی کوردستان داخوازییەکی زۆری لەسەرە.
مەهمەت سەپیل سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری کۆمپانیای گەنەل ئەنەرجی یەکێکە لە کۆمپانیا زەبەلاحەکانی وزە لە عیراق و لە بۆڕسەی لەندەن کار دەکات، ڕایگەیاند تورکیا گەرەنتییە و ئاشتەوایی وزەیە، کە لە نێوان حکومەتی فیدڕاڵی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووەتە ئاراوە.
سەپیل باسی لەوە کرد کە تەواوی نەوتی باکووری عیراق بە نەوتی هەرێمی کوردستان و نەوتی کەرکووکیشەوە لە جوگرافیای ناوچەکەدا تەنیا لە یەک شوێنەوە دەتوانێت بڕوات، ئەویش تورکیایە.
سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری کۆمپانیای گەنەل ئەنەرجی وتی: بەپێی ئەوەی کۆتایی هێڵی بۆرییەکە لای ئیمەیە و گازی سروشتیش به و شێوەیە دەبێت، ئەوەش گەرەنتییە بۆ ئابووری تورکیا.
ئەوەشی خستەڕوو کە تورکیا ئه و نەوتەی فرۆشتوویەتی بۆ تەواوی عیراقی فرۆشتووە و کاتیش ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە، ئەگەر ڕیگە بە فرۆشتنی ئه و نەوتە نەدرایە، ئێستا زەمینەی ئەم ڕێککەوتنە ئامادە نەدەبوو. لەبەرئەوە بە هەموو واتایەک تورکیا گەرەنتی ئەم کارەیە.
سەرۆکی ئەنجوومەنی جێبەجێکاری کۆمپانیای گەنەل ئەنەرجی ئەوەشی خستەڕوو کە نەوتی هەرێمی کوردستان لە بازاڕەکانی وزەی نێودەوڵەتی داخوازییەکی زۆری لەسەرە، وتی: تا ئیستا چەند نەوتمان لە ڕیگەی بۆرییەوە هەناردە کردبێت فرۆشراوە. لەبەرئەوە کێشەیەک لە داخوازیدا نییە.
جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە ئامانجیانە هەموو ساڵێک توانای هێڵی بۆری نەوتی کەرکووک - جەیهان بەرز بکەنەوە و وتی: ماوەیەکی زۆرە لە هێڵی بۆری هەرێمی کوردستان- جەیهانەوە ڕۆژانە 300 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکرێت. ئەوەش دەکرێتە تانکەرەوە و دەفرۆشرێت. تا کۆتایی ساڵ حکومەتی هەرێمیی کوردستان ئه و بڕە بەرز دەکاتەوە بۆ 400 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا. حکومەتی هەرێمی ئامانجێتی لە ماوەی دوو ساڵدا بڕی ئه و نەوتەی لە ڕیگەی بۆرییەوە هەناردەی تورکیای دەکات بگەیەنێتە یەک ملیۆن بەرمیل. هەروەها بە ئاسانی توانای گواستنەوەی نەوت لە ڕێگەی هێڵی بۆری باکوورەوە لە 500 هەزارەوە دەکرێت بە 750 هەزار.
هاوکات باسی لە گرنگی عادل عەبدولمەهدی کۆبوونەوەی وەزیری نەوتی عیراق و ئاشتی هەورامی وەزیری سەرچاوە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد لە چوارچیوەی لوتکەی کۆبوونەوەی وزە و ئابووری ئەنجومەنی ئەتلانتیک کە لە ئیستانبوڵ بەڕێوەچوو و وتی: بۆ یەکەم جار لە هەمان کۆڕبەنددا پێکەوە لە تەنشیت یەکتریدا دانیشتن. له و باوەڕەدا بووم پێش لوتکەی وزەی ئیستانبوڵ کۆبوونەوەکانی هەردوولا دەستپێکی کۆبوونەوەکان دەبێت، بەڵام کێشەی زۆر گەورەیان لەبەردەمدایە، من وای دەبینم بۆ ئەوەی لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن نییەتی باشیان بەرامبەر یەک هەبێت. هەردوولا ئاماژە بە هەمان کێشە دەکەن.
وتیشی: عادل عەبدولمەهدی ئاماژەی بەوە کرد کە زیهنییەتی حکومەتی فیدڕاڵی عیراق لە ڕابردوودا بە گران کەوتووەتەوە و ڕێگەی لەبەردەم دابەشبووندا کردووەتەوە و لەگەڵ ئەوەبوو بە نێوخۆیی بکرێت، ئەگەر لە بەغدا بتوانرێت ئەوە پەیڕه و بکرێت، ڕێگە لەبەردەم گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی زۆر جدی دەکرێتەوە.
مەهمەت سەپیل ئاشکراشیکرد کە پێشتر حکومەتی ناوەندی عیراق وای دەبینی حکومەتی هەرێمی کوردستان نەوتی باکووری عیراق تەنیا بۆ خۆی دەبات و وتی: ئەگەر وا بیر بکەینەوە کە کەرکووکیش بە تەواوی لە ژیر کۆنترۆڵی بەغدا دەرچووە و لە لایەن کوردەکانەوە کۆنترۆڵ کراوە، ئەمڕۆ تەواوی نەوتی ئەوێش تەنیا بە یەک شێوە دەتوانرێت بگوازرێتەوە بۆ تورکیا، کە ئەویش تێپەڕبوونییەتی بە هەرێمی کورددا. تەواوی هێڵە بۆرییەکانی دیکە لە ژێر دەستی داعشدان.
باسی لەوەش کرد کە جیاوازییەکانی نێوان حکومەتی ناوەندی عیراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەموو ئاڕاستەکانییەوە کاتی دەوێت بۆ چارەسەرێکی گشتگیر، چونکە بەدڵنیاییەوە کێشەکان کێشەیەک نین بە دوو ڕۆژ چارەسەر بکرێن، بەڵام ئەگەر حکومەتی بەغدا بڕیاری وازهێنان لە زیهنییەتی ناوەندێتی بدات، چارەسەر لەوێدایە و چانسێکی گەورەشە.
وتیشی: لە کێڵگەی تەق تەق ڕۆژانە 130 هەزار بەرمیل نەوت، لە کێڵگەی تاوغیش 110 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دێنین. تێکڕا لە هەردوو کێڵگەکەدا 240 هەزار بەرمیل بەرهەم دێنین. ئامانجمان بۆ ساڵی داهاتووش ئەوەیە لە کێڵگەی تاوغ 170-200 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم بێنین و لە کێڵگەی تەق تەقیش لەسەروو 150 هەزار بەرمیلەوە بەرهەم دێنین. ئومێدمان وایە ساڵی داهاتوو له و دوو کێڵگەیەدا 330-350 هەزار بەرمیل بەرهەم بێنین. چاوەڕوان دەکەین ڕێژەی بەرهەمهێنان زۆر بەرز بکەینەوە.
کۆمپانیای تورکی Genel Energy وزەی گشتیی کە لە ساڵی 2001دا لەگەڵ کۆمپانیای ڤاڵارسی بەریتانی یەکی گرت و ناوی Genel Energy Plc لێنرا، بووە یەکەم کۆمپانیای تورکی کە لە تورکیاوە بچێتە بۆڕسەی لەندەنەوە. بە تایبەتی یەکێکە له و کۆمپانیایانەی لە باکووری عێراق کاری وەبەرهینان دەکات، کە خاوەنی یەدەکێکی زۆری گاز و نەوتە.
پێشبینی دەکرێت گەنەل ئەنەرجی تێکڕای یەدەکی نەوت لە کێلگەی تەق تەق کە خاوەنی %44ی یەدەکە لەگەل کێڵگەی تاوغ کە خاوەنی %25 یەدەکە و تێکڕای هەردووکیان 1.3 ملیار بەرمیلە، بگەیەنێتە نزیکەی 1.8 ملیار بەرمیل.
حەفتەی ڕابردوو گەنەل ئەنەرجی بە بڕی 150 ملیۆن دۆلار %36ی بەشەکانی کۆمپانیای OMV ئوسترالی کڕییەوە.
- 21-11-2014