راپۆرتەکانی هەواڵ ڕایدەگەیەنن کە تونسیەکان لەسەرو لیستی هەناردەکردنی شەڕکەرن بۆ نێو ڕیزەکانی داعش، کە مەزەندە دەکرێت بەچوار هەزار و سعودیاش بەپلەی دووەم بە سێ هەزار و 700 شەڕکەر، ئەم لیستەی خوارەوەش ئاماری تا مانگی تشرینی دووەمی 2014 :
4 هەزار تونسی
3700 سعودی
1500 ئوردنی
170 لەدەوڵەتانی تری خەلیج کە 80 کەسیان کوەیتین
2000 مەغریبی
600 مسری
350 جەزائیری
900 لبنانی
150 ئیسرائیلی و فەلەستینی
750 لیبی
500 سۆماڵی و سودانی و مالی
350 یەمەنی
1100 فەڕەنسی
700 بەیتانی
550 ئەڵمانی
300 بەلژیکی
1700 ڕوسی و چیچانی و ئۆکرانی
850 تورکی
250 ئوسترالی
250 دانیمارکی و نەرویژو سوید
120 هۆڵەندی
250 ئەمریکی و کەنەدی
950 پاکستانی و هندو بەنگڵادش
300 ئەفغانی
350 تروکمانستان و تاجیکستان
200 فەنلەندی و سویسری
100 چین
350 بۆسنەو کۆسۆڤ و ئەلبانیا
100 ئەندۆنیسیا
50 مالیزی
چەند ژمارەیەکی بچوکیش لەوڵاتانی جیاجیا، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بۆ 15% تا 18% چەکدارانی داعش لەوڵاتانی ئەوروپی و ئەمریکی بن، هەروەها 11% ڕووسی و چیچانی و ناوەڕاستی ئاسیا، ئەوەی دەمێنێتەوە لە ڕێژەکە هی ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست و ئەفریقایە، ئەوەش ڕوونە کە نزیکەی شەش هەزار کەس دوای گرتنی موسڵ پەیوەندیان بەداعشەوە کردوە، هەربۆیە ژمارەکەیان گەیشتە 20 هەزار چەکدار.
سەرچاوە:رۆژنامەی القبس.
- 12-12-2014