لەگەڵ کۆتاییهاتنی ساڵی 2014دا نەهامەتییەکانی سوریا پێدەنێتە ساڵی چوارەمییەوە و تائێستاش هاوڵاتیانی ئه و وڵاتە بەدەیان و سەدانیان ڕۆژانە لێدەکوژرێت و لێ ئاوارە دەبێت، لەم سەروبەندەشدا ژمارەی کوژراوانی سوریا خۆی داوە لە 32 هەزار کەس.
له و ژمارە کوژراوەی ئاشکرا کراوە، زیاتر لە چوار هەزار منداڵ هەن کە بەهۆی تونوتیژییەکانەوە لەسەر دەستی ڕژێمی سوریا کوژراون.
تۆڕی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردووەتەوە، لەساڵی 2014دا 39021 کەس کوژراون لەسەر دەستی سوپای سوریا، کە هەر هەموویان هاوڵاتی سیڤیلن، بەوەش ڕێژەی بەئامانجکردنی هاوڵاتیانی سوریا 75%ی تێپەڕاندووە.
بەپێی ئامارەکە، ڕژێمی سوریا 32507 کەسی کوشتووە، لەنێویاندا 24430 کەسیان مەدەنین، 8077 یشیان چەکداری ئۆپۆزسیۆنی سوریان، لەنێو هاوڵاتیانی سیڤیلیشدا 3629 منداڵ هەن، لەگەڵ 3714 ژنە، کە ڕێژەی کوژراوان لە ژن و منداڵ، 30% تێپەڕاندووە.
هەر بەپێی ئاماری تۆڕەکە، ئۆپۆزسیۆنی سوریاش دەستی هەیە لە کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنیدا کە ڕایگەیاندووە: لە بۆردومانی چەند گەڕەکێکی سوریادا زیاتر لە 1257 کەسیان کوشتووە کە 1183یان مەدەنین، تیایاندا 291 منداڵ و 242 ژن هەن.
- 01-01-2015