لەماوەی ساڵی 2014دا لیژنەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی گەرمیان، پشکنینیان بۆ زیاتر لە8 هەزار فرۆشگا کردووه و بەهۆی سەرپێچی و پابەندنەبوون بەڕێنماییەکانەوە زیاتر لە300 فرۆشیار سزادراون، لە126 فرۆشگاaدا دەستگیراوە بەسەر خۆراکd ماوەبەسەرچووداو خاوەنەکانیان غەرامەکراون.
ئاودێر محەمەد، ئاوێنەنیوز: له و بارەیەوە یاریدەدەری بەرێوەبەری چاودێری بازرگانی گەرمیان یادگار فەتاح بۆ ئاوێنەنیوز وتی "لەماوەی ساڵی 2014دا، لیژنەکانمان لەسنووری ئیدارەی گەرمیان پشکنینیان بۆ 8 هەزار و 376 فرۆشگاو شوێنی کار کردووه و له و چوار چێوەیەشدا، لە126 فرۆشگادا دەستگیراوە بەسەر خۆراک و کەرەستەی ماوەبەسەرچووداو خاوەنەکانیان غەرامەکراون.
یاریدەدەری بەرێوەبەری چاودێری بازرگانی گەرمیان وتیشی "هەر لەماوەی 2014دا بەهۆی گرانی نرخ و هەڵنەواسینی نرخی شمەکەکانیانەوە 140 فرۆشیار سزادراون و بەهۆی سەرپێچی جۆراوجۆریشەوە 40 فرۆشیار و خاوەنکاری تر غەرامەکراون.
فەتاح ئاماژەی بەوەشکرد بەهۆی سەرپێچیکردنی ڕێنماییەکانەوە بەبڕیاری قائیمقامی قەزای کەلار لەلایەن لیژنەکانمانەوە 19 فرۆشگا بۆماوەیەکی دیاریکراو داخراون.
هەر بەپێی ئاماری چاودێری بازرگانی لەمساڵدا ڕێژەی ئه و کەسانەی هاوکاری لیژنەکانیان کردووە بەڕادەستکردنی خۆراکی خراپ و ماوەبەسەرچوو زیادیکردووە، کە هەزارو 293 فرۆشیار خۆراکی خراپ و ماوەبەسەرچوویان ڕادەستی لیژنەکانمان کردووه و بەراورد به و فرۆشگایانەی خۆراکی بەسەرچوویان تێدا دەست بەسەراگیراوە دەکاتە زیاتر لەدە ئەوەندە.
یاریدەدەری بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی گەرمیان ڕاشیگەیان هەر لەماوەی ئه و ساڵەدا بڕی 204 تۆن خۆراک و سەوزه و میوە ڕادەستی لیژنەکان کراوه و دەستیان بەسەردا گیراوه و بڕی 13 ملیۆن و 835 هەزار دینار غەرامەی سەرپێچیکاران کراوە.
سەبارەت بە ژمارەی سەرپێچییەکان بەراورد بە ساڵی پار، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی گەرمیان وتی "ڕێژەی سەرپێچیکاران 38% کەمی کردووە".
- 02-01-2015