بۆ ڕای گشتی...
کۆمەڵگای کوردی، چەندین ئاینی جۆربەجۆر و چەندین بیرکردنەوەی جیاوازی لەخۆ گرتووە. بەڵام، لەسەرووی هەموویانەوە، ئاینی ئیسلام، بەرفراوانترینیانە و بەهۆی فەرهەنگی مێژینەی کوردیشەوە، خەڵک هەمیشە خۆیان لە هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەک و ناکۆکییەک پاراسیووە. بەڵام، لەوەتەی پرۆسەی ئازادی لەکوردستاندا سەری هەڵداوە کۆمەڵێک بانگخوازی مسوڵمان، چ لەمیمبەری مزگەوتەکانەوە و چ لەکەناڵەکانی تەلەفزیۆنەوە و چ لەڕادیۆکان و چ لەکۆڕو کۆبووەنوە و تەنانەت لەسایت و ماڵپەڕ و تۆڕەکانی فەیسبوکەوە، چەندین وتاری پڕ لە توندوتیژی و هەڕەشە و تۆقاندن بڵاو دەکەنەوە کە بووەتە مایەی دروستبوونی گرژیی ناو کۆمەلگا و ناکۆکییان لەنوان خەڵک و بەتایبەت خێزانەکاندا ناوەتەوە. هەر بەوەشەوە نەوەستاوە و کۆمەلگایان توشی دڵەڕاوکێ و ترس و دوودڵی کردۆتەوە. تەنانەت جۆرێک لەووتارخوێنەکان خەڵک بۆ بەرتەسککردنەوەی ئازادیی ڕادەربڕین هان دەدەن و وێڕای ئەوەی کێشەی زۆریان بۆ خەڵک ناوەتەوە و خەڵکیان بەیەکداداوە، لەجێگای خوداوە فەرمان دەردەکەن کەئەمە لەگەڵ یاساکانی مافی مرۆڤی جیهانیدا یەک ناگرێتەوە و کوردستانیان کردووە بەسەردەمی دێرینی پێش زانست.
بۆیە لەسۆنگەی بەرپرسیارێتیمانەوە، داواکارین لەخەڵکی کوردستان، چ لەدەرەوە و چ لەناوەوە:
1- خۆیان لەناو ڕێکخراوێکدا لەژێر ناوی (نا بۆ ووتاری هەڕەشە و توندوتیژی و تۆقاندن) دا ڕێک بخەن.
2- بەووردی چاودێریی هەموو کەناڵەکانی تەلەفزیۆن و ڕادیۆ و ماڵپەڕ و گۆڤار و ڕۆژنامەکان و تۆڕەکانی فەیسبوک بکەن و هەموو ئەو دۆکۆمێنتانە کۆ بکەنەوە کە بوونەتە مایەی بارگرانی و نانەوەی کێشە لەڕیزەکانی خەڵکی کوردستاندا.
3- هەموو وتارخوێنی مزگەوتەکان، بەپێی یاسا چاک بکرێن و لەلایەن وەزارەتی ئەوقافەوە ووتارەکانیان بدرێتێ و بێجگە لەو ووتارانە بۆیان نەبێت ووتاری سەربەخۆ بخوێننەوە.
4- تۆڕێک لە پارێزەر، ئامادە بکرێت و لەڕێگایانەوە کارە یاساییەکان بۆ داواکاری گشتی بەرز بکرێتەوە.
5- هەموو ئەوانەی دەیانەوێت و پێیان وایە کاتی ئەم ڕووبەڕووبوونەوەیە، بۆ چاکسازییەکانی کۆمەڵگا، هاتووە، ناوی خۆیان و ژمارەی پەیوەندی و ناونیشانەکانیان بۆ ئەم ئیمەیڵ ئەدرێسە بنێرن.
halmatgoran@yahoo.com
دەستەی ڕاگەیاندنی کەمپەینی (نا بۆ ووتاری هەڕەشە و توندوتیژی و تۆقاندن)