سۆران کەریم
لەیەکێک لە پرسیارەکانی زانکۆی ئەزهەر لە وڵاتی میسر، پرسیار لە بارەی پرسی کورد و خەونی بەدەوڵەتبوون و هەروەها ڕۆڵی پێشمەرگە لە شەڕی دژ بە داعش دەکرێت، ئەمەش دەبێتە هۆی دڵخۆشی و جێگەی دەستخۆشی خوێندکارە کوردەکان کە لە وڵاتەدا درێژە بەخوێندن دەدەن.
یادگار عەلی، خوێندکاری ماستەر لە وڵاتی میسر، بە خەندانی ڕاگەیاند: "لە پرسیاری دووەمی تاقیکردنەوەیەکی قۆناغی یەکەم کە دوێنێ 19ی کانوونی دووەم ئەنجامدراوە، پرسیار لەسەر گەلی کورد و دەوڵەتی کوردی و ڕۆڵی پێشمەرگە لە شەڕی حەوت مانگی ڕابردووی دژ بە داعش دەکات".
ئه و خوێندکارە، کە پرسیارەکە لەلایەن د. مەحمود زاید، ئامادەکراوە و ئەوەش خوێندکارە کوردەکانی ئه و وڵاتەی دڵخۆش کردووە.
لە پرسیارەکە، ئاماژە بەوە دەدرێت کە یەکێک لە پرسە گرنگەکانی جیهانی ئیسلامی، بریتییە لە پرسی کورد کە پرسێکە گەلێکە خەبات دەکەن لەپێناو دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ، هەروەها هاتووە:"تائێستاش ئه و پرسە بەهۆکاری هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی، بەهەڵپەسێردراوی ماوەتەوە".
لە درێژەی پرسیارەکە، ئه و دکتۆرە لە خوێندکارەکانی دەپرسێت :"بەکورتی باسی ئه و پرسە بکە، بنچینەی گەلی کورد، زمانەکەی، ئاینەکەی، پێگەی کوردستان و گرنگییەکەی، دابەشکردنی یەکەم و دووەمی کوردستان، پاشان باسی پرسەکە لە هەر چوار وڵاتەکە بکە، هەروەها ڕۆڵی پێشمەرگە لە شەڕی حەوت مانگی ڕابردوو بەرابەر داعش بکە، وەڵامەکەت بە بۆچوونی خۆت بۆ چارەسەرکردنی ئه و پرسە بەشێوەیەکی پراکتیکی، کۆتایی پێبهێنە".
زانکۆی ئەزهەر، گەورەترین دامەزراوەی ئاینی زانستی ئیسلامییە لە جیهاندا و دووەم زانکۆیە کە لەجیهاندا لە دوای زانکۆی "قورەویین"لە قاهیرەی پایەتەختی میسر، دامەزراوە.
بەپێی ویکیپیدیا، مێژوو ئەوەی تۆمارکردووە کە "ئەزهەر" لە سەردەمی دەوڵەتی فاتیمی لە میسر بەناوی "زانکۆی قاهیرە، کە دواتر کرا بە ئەزهەر" دامەزراوە، کە بەردی بناغەکەی لە 24ی جەمادی یەکەمی ساڵی 359ی کۆچی بەرامبەر ساڵی 970ی زاینی، دانراوە.
- 20-01-2015