بۆ ڕای گشی و گەلەکەمان
لە گوندەکانی ئوم خوبارە و ئوم سەبابیای نێوان ڕەبیعە - شەنگال و لە گوندێکی دیکەی عەرەب، کۆمەڵکوژیەک لەناو عەشیرەتی جوحێشی ئەنجامدراوە و پەکەکەش بە ئەنجامدەری ئەو کۆمەڵکوژیە تۆمەتبار دەکەن، ئەو بانگەشەیە لەکۆمەڵێک ئاژانس و میدیادا بڵاوکراوەتەوە، ئێمە وەک هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە ڕادەگەیەنین کە هیچ پەیوەندیەکمان بەو کۆمەڵکوژیەوە نیە و کوشتنی ئەو کەسە مەدەنیانە بەتوندی مەحکوم و شەرمەزار دەکەین.
ئەو هێرشەی کراوەتەسەر گوندی عەرەبەکان لە ناوچەی شەنگال – ڕەبیعە هیچ پەیوەندیەکی بە هێزەکانی ئێمەوە نیە، ئەو کۆمەڵکوژیەی لەناو عەشیرەتی جوحێشی دا لە گوندەکانی ئوم خوبارە و ئوم سەبایا و گوندێکی تری عەرەب ڕوویداوە، هیچ جیاوازیەکی نیە لەو کۆمەڵکوژیەی چەتەکانی داعش لەناو کەسانی مەدەنی وەک ژن و منداڵ ئەنجامیانداون و هەمان شتە، ئەو کۆمەڵکوژیە بۆ نانەوەی ئاژاوە و دوبەرەکی لەنێوان گەلان و باوەڕیە جیاوازەکانی ناوچەکانی شەنگال و موسڵ ئەنجامدراوە، هیچ جیاوازیەک لە نێوان ئەو هێرشە و زهنیەتی تیرۆری داعش دا نیە کەلە ناوچەکەدا بەڕێوەی دەبات.
ئەم هێرشە لە کاتێکدا ئەنجامدراوە کە هێزەکانی ئێمە لە باشووری کوردستان لە کەرکووک، مەخموور و شەنگال و زۆر جێگەی تر لەبەرامبەر فاشیزمی داعش لە تێکۆشاندایە بۆیە دەیانەوێت ئەو هێرشەی لە دەرەوەی بەها ئەخلاقیەکان کراوە بیخەنە ئەستۆی ئێمە و دیارە ئامانج لەوەش ئەوەیە کە گومان بخەنە سەر ئەو تێکۆشانەی ئێمە کەبەرامبەر چەتەکانی داعش بەڕێوەی دەبەین.
ئێمە بەتوندی هەر هێرشێک ئیدانە و شەمەرزار دەکەین کە ژن و منداڵ و کەسانی مەدەنی دەکاتە ئامانج و ئەو کەس و لایەنانەش ڕسوا دەکەین کە هەوڵ دەدەن تۆوی کین و دوبەرەکی لە نێوان گەلانی ناوچەکەدا بچێنن.
فەرمانداری بڕیارگەی هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە لە شەنگال
26-01-2015