هەرێمی کوردستان ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت و 250 هەزار بەرمیل نەوتی بۆ ڕێکەوتنەکەی نێوان بەغدا و هەرێمه و 150 هەزار بەرمیلیش بۆ پێداویستی ناوخۆ بەکاردەهێنرێت.
شێرکۆ جەودەت سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزه و سەرچاوە سروشتیەکانی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفراسێکی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند" ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 400 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکداو له و بڕەش 250 هەزار بەرمیل له و ڕێژەیەش بۆ ڕێکەوتنەکەی نێوان بەغداو هەرێمه و 150 هەزار بەملیش بۆ پێداویستی ناوخۆ بەکاردەهێنرێت."
سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزه و سەرچاوە سروشتیەکانی پەرلەمانی کوردستان وتیشی، ئەگەر توانای بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم زیادبکرێت ئەوا بۆ قەرەبوو کردنەوه و قەرزی کۆمپانیا نەوتیەکان بەکاردەهێنرێت.
بەپێی ڕێکەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی عێراق، ڕۆژانە هەرێمی کوردستان بڕی 250 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم و 300 هەزار بەرمیل نەوتی کەرکووک لەڕێگای کۆمپانیای سۆمۆوە دەنێردرێتە دەرەوه و لەبەرامبەریشدا حکومەتی ناوەندی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان دەنێرێت.
- 09-02-2015