رۆژی یەکشەممە (08-02-2015) لە شاری هەولێر بۆ ماوەی دوو ڕۆژ کۆنگرەی کۆمەڵکوژی و پاکتاوی نەژادی”ئایندەی ئێزیدی و مەسیحیەکان لە عیراقدا دەستی پێکرد لە سەرەتای کۆنگرەکەدا سروودی نیشتمانیی (عێراق و کوردستان) سێ میوانی کۆنگرەکە لەبەر سروودی نیشتمانیی عێراقی هەڵنەسانەوە و ئەوەش کاردانەوەی بەرچاوی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێکەوتەوە.