سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند دیمۆگرافیای هەرێمی کوردستان گۆڕاوە بەهۆی زۆری ڕێژەی ئه و ئاوارانەی هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میانەی بەشداریکردنی کۆنفراسێکدا کە بۆ دۆخی ئاوارەکانی هەرێم لە هەولێری پایتەخت ڕێکخرا بوو ڕایگەیاند: ”دیمۆگرافیای هەرێمی کوردستانی گۆڕاوە بەهۆی زۆری ڕێژەی ئه و ئاوارانەی هاتوونەتە هەرێمی کوردستان، لەماوەی ساڵێکدا ڕێژەی دانیشتوانی هەرێم بە ڕێژەی (%28) زیادی کردووە."
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد: "بەرپرسیارێتی یەکەمی دۆخی ئاوارەکانی هەرێم لەڕووی یاساییەوە دەکەوێتە ئەستۆی بەغدا، بەڵام بەغدا هاوکاری هەرێمی نەکردوە، له و ڕوەوە ئێمە پێویستمان بە ملیارێک و (400) ملیۆن دۆلارە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی دۆخی ئاوارەکان، سەرەڕای کێشە و قەیرانی ئابووری، بەڵام دەرگامان بۆ ئاوارەکان کردووەتەوە".
نێچیرڤان بارزانی ئەوەشی خستەڕوو: "ئەوەی قەیرانەکانی هەرێمی زیاتر قوڵکردەوە بەغدا بوو، چونکە بە بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تووشی قەیرانی دارایی بووین، دواتریش جەنگی ڕووبەڕووبوونەوەی داعش قەیرانەکانی هێندەی دیکە زیادکرد ".
- 12-02-2015