- فەرماندەیەکی هێزەکانی پێشمەرگە لە کۆبانی ڕایگەیاند سەرجەم گوندە کوردنشینەکانی سنوری کۆبانێیان کۆنتڕۆڵکردووەتەوە.
- شەوی ڕابردوو چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە سێ قۆڵەوە هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە میحوەری گوێر و مەخموور، بەڵام ڕووبەرووی بەرپەرچدانەوەی توندی پێشمەرگە بوونەوە و هێرشەکەیان تێکشکاند و 105 کوژراویان لێ جێهێشتن.
- لەهەڵمێتێکی هێزەکانی پێشمەرگەدا لە سنوری قەزای شەنگال ژمارەیەک گوند و ناوچەی ستراتیجیان ڕزگارکردووە و ڕزگارکردنی ئەو ناوچانەش کاریگەری باشی دەبێت لەسەر ڕزگاکردنی تەواوی قەزای شەنگال.