ئای دی: 1976STATE209897_b
بابەت: کێشەی بارزانی باوک (مستەفا بارزانی)
بەروار: 28-08-1976
کات: 17:20 سێ شەممە
پۆلێن: نهێنی
لەلایەن: وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا
بۆ: تاران و بەغداد
1. بارزانی چەند نامەیەکی لەدەسەڵاتدارانی ئێرانەوە پێگەیشت، کە باسیان لەوە دەکرد ئەوان سور نین لەسەر گەڕاندنەوەی دە ستبەجێی بارزانی بۆ تاران وەکو مەزەندە دەکرا. یەکێک لەهاوەڵەکانی بارزانی پێیڕاگەیاندین کە لەڕاستیدا شا لەڕێگەی ساواکەوە گفتوگۆی لەگەڵ بارزانی دەکردو پێیڕاگەیاند، کە هەرکاتێک بیەوێت دەتوانێت بێت بۆ تاران و ئەگەر ویستیشی بۆ چارەسەر بگەڕێتەوە بۆ ئەمەریکا، ئەوە هیچ ڕێگرییەک نابێت لەبەردەمیدا. ئەفسەرەکەی ساواک گەڕایەوە بۆ تاران.
2. لەهەمانکاتدا، بارزانی و هاوەڵەکانی گواستیانەوە بۆ گەڕەکێکی هەرزان بەهاو دەگەڕان بەدوای خانویەکی کرێدا لەواشنتن.
3. بەلایەنی کەمەوە سێ کەس لەهاوەڵانی بارزانی کە یەکێکان کوڕێکی خۆی بو، پێیان باش بو بگەڕێنەوە بۆ ئێران یان لەگەڵ خانەوادەکانیان بگەڕێنەوە بۆ شوێنێکی تر. بۆ نمونە: دکتۆر عومرانی کە پزیشکی تایبەتی بارزانی بو، پێیوتین کە خوازیارە بۆ ماوەیەکی کورت سەردانی لەندەن بکات، بۆ ئەوەی لەگەڵ هاوسەرو منداڵەکانیدا یەکبگرنەوە. کە بەنیاز بو لەماوەیەکی نزیکدا بەپاسپۆرتە ئێرانییەکەی بڕوات. لەوانەیە عومرانی دواترو بۆ ماوەیەکی کەم بگەڕێتەوە واشنتن، بەڵام سەرئەنجام حەزی ئەکرد لە لەندەن نیشتەجێ بێت، لەبەرئەوەی دکتۆر دەیتوانی لەوێ بەردەوام بێت لەسەر خوێندنی پزیشکی و هەروەها پراکتیکیش.
4. سەرباری ئه و نائارامییانەی کە بەدی دەکران، دەتوانین بڵێین کە هەمو هاوەڵەکانی بارزانی بەتەواوی دڵسۆز بون بۆ سەرکردەکەیان و ئەگەر بارزانی بیویستایە لەوێ دەمانەوە.
5. جگە لەمانەوەی لەئەمەریکا، بارزانی ئامانجەکانی تری بۆ ماوەیەک ڕون نەبون. بارزانی بە بەڕێوەبەری نوسینگەی کاروباری عێراقی وت، کە ئامادەیە واژۆ بکات لەسەر قایل بونی کورد به و لێبوردنە کە لەم ماوەیەدا لەلایەن عێراقەوە دەرچوە بۆ ئه و کوردانەی کە لەئێران ماونەتەوە، بەمەرجێک ئەوە بچەسپێت تیایدا کە کوردەکان بچنەوە زێدی خۆیان لەباکورو ناوچە سنورییەکان. بارزانی تاڕادەیەک بەناڕاستەوخۆ ئاماژە ی بەوەدا کە ئەگەر ئەم لێبوردنە واژۆ بکات، ئەوا کارێکی باشی ئەنجامداوە بۆ کوردە ئاوارەکانی ئێران هەروەکو چاوەڕوانکراو بو لەم کاتەدا. لەئێستا بەدواوە بارزانی هەوڵەکانی چڕ دەکاتەوە بۆ ئەوەی کاریگەری هەبێت لەسەر ڕژێمی عێراق، بۆ گەڕانەوە بۆ سەر ڕێککەوتننامەی 11ی ئازاری ساڵی 1970.
6. تێڕوانینی ئێمە ئەوەیە، کە دەتوانین بۆ ماوەیەک چاوەڕوان بین و چاودێری بارودۆخەکە بکەین. مانەوەی بارزانی لەئەمەریکا سەرئەنجامی کەمێک لەفشار بو، بەڵام چارەسەرێکی ڕێژەییان دەستەبەر کرد. ئێمە هەست بەوە دەکەین کە نابێت فشاری بخەینە سەر، لەبەرئەوەی ڕەنگە ببێتە هۆی ئەوەی بگەڕێت بەدوای یارمەتیدا لەچەند دۆستێکی خۆی لێرە. یان هەڵایەکی ڕۆژنامەوانی دروست بکات، سەرەنجام ڕە نگە داوای مافی پەنابەرێتی سیاسی بکات، بۆ ئەمەش خاوەنی دۆزێکی سەرەکی و بەهێزە، ناتوانین بەئاسانی ڕەتی بکەینەوە.
7. بەم شێوەیە داوامان لەوەزارەتی ناوخۆ کرد بۆ درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی بارزانی و هاوەڵەکانی بۆ سێ مانگ، هەروەها ڕێگەماندا بەهەندێک لەهاوەڵەکانی لەوانە دکتۆر عومرانی و موحسین دزەیی کە سەردانی لەندەن بکەن و بگەڕێنەوە.
8. کۆمێنت و ئامۆژگارییەکانتان بەرز دەنرخێنین لەبارەی مامەڵە کردن لەگەڵ کێشەی بارزانیدا. هەڵوێستی شیاوی دەسەڵاتدارانی عێراق و ئێرانمان لەبەرچاو گرت. بۆ باڵیۆز هێلمس: سوپاس و پێزانینی تایبەتمان هەیە بۆ ڕونکردنەوەکەت لەبارەی هەڵوێستی شاو حکومەتی ئێران. ڕەنگە بەره و درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی بارزانی بێت لەئەمەریکاو ئەگەری داواکردنی مافی پەنابەرێتی سیاسی لەلایەن بارزانییەوە. کەیسنجەر/ نهێنی.
- 04-03-2015