دەروون ڕەشید، سەروین خەلیل
شێخ قاسم ڕەسوڵ بەرزنجی بەرێوبەری گشتی حەج و عەمرە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی تایبەت بەڕێ و شوێنەکانی بەڕێوەچوونی حەجی ئەمساڵ سازدا.
شێخ قاسم ڕەسوڵ بەرزنجی بەرێوبەری گشتی حەج و عەمرە ڕایگەیاند: ژمارەی ئەوحاجیانەی کە دەست نیشانکراون لەدەستەی حەجی عیراقی بۆ هەرێمی کوردستان ژمارەیان 3656حاجیە وەک ساڵی پار ژمارەکە نەزیادو نەکەمی کردووە، له و ژمارەیەش 3470هاوڵاتی ئاساییه و ئەوانیتریش و فەرمانبەران و خاوەن کۆمپیانیاکان و لیژنەی پزیشکی مورشیدانی ئاینی تێدایە.
وتیشی: ئه و کەسانەی دەیانەوێت سەفەرەکەیان دوابخەن ئێمە دەرگامان بۆیان کردۆتەوه و بەئاسانی دەتوانن سەفەرەکەیان دوابخەن و ساڵێکی تر بچن بۆ حەج بێ ئەوەی مافیان بخورێت، ئەویش بەهۆی ئەم بارە ناهەموارەی هەرێم پێیدا تێپەڕئەبێت، هەر هاوڵاتیەکیش دەبێت بڕی چوار ملیوێن و دووسەد هەزاردینار بدات.
بەڕێوەبەری گشتی حەج و عەمرەی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتیشدا بە خەندانی ڕاگەیاند:" ڕۆژی یەکشەممە #08-03-2015# مامەڵەی حاجیانی ئەمساڵ بۆ عەرەبستانی سعودی دەست پێدەکات، دواکات بۆ تەواوبوونی مامەڵەکان ڕێکەوتی #07-04-2015# دەبێت.
وتیشی:" داوا لە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکەم بەر لەوەی پارەیان لیوەربگیرێت، سەردانی بنکە تەندروستیەکان بکەن لە شارەکانی هەرێم کە بۆیان دیاری کراوە، بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی.
- 04-03-2015