کەمال ئەمین سەمین لەساڵی 1952 لەشاری #هەولێر# لەدایکبووە.
-بروانامەی بەکالۆرێۆسی لە بەشی کوردی کۆلێژی ئادابی زانکۆی بەغدا وەرگرتووە.
-له و سەردەمی قوتابی کۆلیژ بوو ئاشنایەتی لەگەڵ ڕادیۆی کوردی بەغدا هەبوو.
-لەگەڵ چەندین هاوکاری تری دەستی بەکاری بێژەری کرد.
- لەسالی 1974 وە وەکو کارمەند و بێژەری ڕادێۆی کوردی بەغدا دەستی بەکار کردووه.
-لە ئێزگەدا گەلوێک کاری کردووە لە خوێندنەوەی بلاوکراوەی هەواڵ وەرگێرانی دەنگوباسەکان بۆ کوردی وئامادەکر نی بەرنامەی جۆراوجۆری ڕۆشنبیری و پەرەپێدان و زۆری تری کردووە.
-سەرۆکایەتی چەندین بەشی ئێزگەی کوردی کردووە لەوانە بەشی بێژەران و هەمەرەنگ و ڕۆشنبیری و پەرەپیدان.
-چەندین بابەتی کوردی لە ڕۆژنامه و گۆڤارەکاندا بڵاوکردۆتەوەبە کوردی و عەرەبی.
-پەیوەندیەکی باشی لەگەڵ زۆربەی ڕاگەیاندنکارانی کورد و عێراق لە ڕادیۆ و تەلەفزێۆن و ڕۆژنامه و گۆڤارەکاندا هەبووە.
-بەشداری لە مەشقکردن و مەشقدانی بێژەرانی ڕادێۆی کوردی کردووە
-جێگری بەریوەبەری ڕادێۆی کوردی بەغدا بووە.
-دوای خزمەتێکی زۆری لە ئێزگەی کوردی کراوتە بەریوەبەری ڕادێۆ و تا دواساتی ڕادێۆ و ڕوخانی حکومەتی عێراق لە ساڵی 2003.