مەحمود ژاڵەناوی ناسراو بە مەحمود حەسەن لە ساڵی 1950 لە گوندی #ژاڵەناو# ی بناری شاخی زمناکۆی نزیک بەشارۆچکەی #دەربەندیخان# لەبنەماڵەیەکی هەژار و نیشتمان پەروەر و تێکۆشەر چاوی بۆ ژیان هەلێناوە.
ئەو گوندەی شەهید مەحمود لەسەری هاتۆتە ژیانەوە مەڵبەندێکی دێرینی شیوعیەکان بووەو هەمیشە شوێنی کۆڕو کۆبوونەوەی هاوڕێیان بووە.
هەر بۆیە ئەو گوندە بەردەوام لەلایەن ڕژێمی ئەو سەردەمەو نەیارانی حزبەوە بەچاوی ڕق و قینەوە تەماشا دەکرا. لە تەمەنی حەوت ساڵی چۆتە قوتابخانە تا بتوانێت لەرێگەی قوتابخانەوە زیاتر بچێتە نێو دونیای زانست وپەروەردەوەو لەدوا ڕۆژیشدا خزمەتی منداڵە هەژارەکانی وڵاتەکەی بکات. بەڵام بەداخەوە لەبەر هەژاری و نەداری خێزانەکەی و قوورسی ژیان ناتوانێت لە پۆلی دووی سەرەتایی درێژە بەخوێندن بدات و بەناچاری و دوور لە ویست و ئارەزووی خۆی قوتابخانەو هاورێ وهاوپۆلەکانی بەجێ دەهێڵێ.
بەڵام خوێندن یەکێک دەبێت لەحەزو خولیاکانی و ئەم حەزەش لە ناخی دا نامرێت و بەڵکوو زیاتر گەشە دەسێنێ هەر بۆیە بەردەوام هەوڵ دەدات تا بەتەواوی فێری خوێندنەوەو نووسین دەبێت. لە ساڵی 1963 گوندەکەی ئەوانیش وەک سەدان گوندی دیکەی کوردستان دەکەوێتە بەر شاڵاوی سووتان و ڕوخان و تاڵانی چەتە حەرەس قەومی و کودەتاچییەکان. هەر بۆیە بەناچاری گوندەکەیان بەجێ دەهێڵن وبەماڵەوە ڕوو دەکەنە گوندی سەلیم پیرکی ئەوساو شارۆچکەی دەربەندیخانی ئێستا و لەوێ نیشتەجێ دەبن
. هەر ئەمانەش دەبنە هۆی ئەوەی ئەم هاوڕێیە هەست چەوساندنەوەی چینایەتی و نەتەوایەتی بکات بۆ دانانی سنوورێک بۆ لە گۆڕنانی چەوساندنەوەو هاوکات بۆ بەدیهێنانی عەدالەت و یەکسانی و ژیانێک دوور لە چەوساندنەوە ڕێگای تیکۆشانی چینایەتی و خەباتی نیشتمانی لەڕیزەکانی حزبی شیوعی ئێراقدا هەڵدەبژێرێت و لە ساڵی 1963 پەیوەندی دەکات بەڕێکخستنەکانی حزبەوە تا بتوانێت لەو ڕێگەیەوە داکۆکی لەمافی هەژاران و جووتیارانی گوندو کرێکاران و زەحمەتکێشان بکات.
.شەهید مەحمود وەک ئەندامێکی حزب و دواتر وەکوو کادیرێک بەهۆی ئەو ڕۆڵ و کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەی هەیبووە هەر زوو لە دەربەندیخان و گەرمیان و شارەزور جێگای خۆی لەنێو دڵی خەڵکی ئەو ناوچانەدا دەکاتەوە هەروەک چەندین کێشەی کۆمەڵایەتی بە دانایی و ژیری و لێهاتوویی خۆی چارەسەر کردووە.. لە ساڵی 1968 لەلایەن ڕژێمی بەعسەوەو نەفی دەکرێت بۆ باشووری ئێراق و ماوەیەک دەست بەسەردەبێت.
لە ساڵی 1970 لەگەڵ خاتوو توبا کە کچی پوری خۆی دەبێت ژیانی هاوسەری پێک دەهێنێت و بەرهەمی ئەم هاوسەرگیریەش منداڵی چاوگەش دەبێت نوخشە –تارا-ئارا-هێرۆ- شەیدا. هەروەها کچێکی هەر بەمنداڵی دەمرێت و کوڕێکیشی کە ئەویش منداڵ دەبێت گوللە لەدەستی میوانێکیان دەردەچێت و بەر ئەو کورەی دەکەوێت گیان لەدەستدەدات
بەڵام هەموو کاردانەوەو تورەیی هاوڕێ مەحمود بۆ میوانەکەی و لەبەرانبەر لەدەستدانی جگەر گۆشەکەی تەنیا ئەوەندە دەبێت کەپێی دەڵێت: پێم نەوتی یاری بە دەمانچە مەکە؟ هاوڕێ مەحمود ئەوکاتەی لەپرسەی کورەکەیدا دەبێت هەواڵ شەهیدبوونی 18 هاوڕێی پێدەگات کە لەشەڕی گوندی #بەکر بایەف# ی ناوچەی#سەنگاو# بەدەستی جاشە چڵکاوخۆر و خۆفرۆشەکان شەهیدکران ئەمەش زیاتر هاوڕێ مەحمود نیگەران دەکات
لەلایەک جگەر گۆشەیەکی لەدەست دەدات و لەلایەکی دیکەیش 18هاوڕێ و هاوسەنگەرو هاوڕێبازی لەدەست دەدات. بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا هاوڕێ مەحمود هەر شیوعیە بەورەو بەهەڵوێستەکەی جاران دەبێت. هاوڕێ مەحمود بەهۆی ئەوەی کادیرێکی کاراو چالاک و ناسراوی ناوچەکەبووە بەردەوام چاوی پیاوانی بەعس و نەیارانی حزبی لەسەر بووە تەنانەت هەوڵیان داوە ڕێگری لێبکەن.
لەپەیداکردنی پارووە نانێک بۆ خێزانەکەی زۆری هەوڵداوە مۆڵەت وەربگرێت بۆ فرۆشتنی کەرەستەکانی درووستکردنی خانو بەرەوەک فرۆشتنی گەچ و بەرد بەڵام بەعس مۆڵەتی پێ نەداوە.بەڵام دواتر بەهۆی زیرەکی خۆیەوە توانیوێتی مۆڵەتی کارەکەی وەربگرێت و دەستیکردووە بەکارکردن و لەوێشەوە بەپێی توانا هاوکاری ویارمەتیی خەڵکانی کەم درامەت و هەژاری داوە
چونکە شەهید مەحمود کەسێکی مرۆڤ دۆست و خەمخۆری هەژاران بوو. لە ساڵی 1970 هاوڕێ مەحمود پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەی حزبەوە دەکات و دەبێت بە یەکێک لە پێشمەرگە ئازاو چاوانەترسەکانی هێزی پێشمەرگەی شیوعی
.خۆ ئەگەر..هاوڕێ مەحمود جگە لەوەی کەسێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی بووە هاوکات زۆر جاریش وەک شانۆکارێک یاخود وەک کارێکاتێریستێک دەرکەوتووەلە جەژن و بۆنەکانی وەک نەورۆز و 1ی ئایار بەشانۆگەری بەشداری ئاهەنگەکانی کردووەو لە ڕێگەی شانۆگەریەکانیەوە نەهامەتی و چەوساندنەوەی کرێکارانی لەلایەن خاوەن کارو دەسەڵاتدارانەوە دەخستە ڕوو.
لە کۆتایی ساڵی 1978 لەلایەن ئەمنی ڕژێمی بەعسەوە دەستگیر دەکرێت و بۆماوەی 3 مانگ لە ئەمنی #سلێمانی# بێ سەرو شوێن دەکرێت و لە ماوەی ئەو 3 مانگەشدا بەدڕندەترین شێوە ئازار و ئەشکەنجەی دەدەن بەڵام هاوڕێ مەحمود دەبێت بە کێو و جەلادەکانی بەعسیش بستەباڵا لە ئاست خۆڕاگری و قارەمانی ئەوکەڵەشیوعیە سەرشۆڕ دەکەن و دوای ئەوەی تاکە نهێنییەکی حزبی لێوەرناگرن و ناچاردەبن ملشۆڕ بکەن و هاوڕێ مەحمودیش سەربەرزانە لە ئەمن ئازاد دەکرێت. بەڵام دوای ئازادکردنی دەستبەجێ شار جێدەهێڵێت و ڕوو دەکاتە شاخ و دەبێتەوە بەپێشمەرگە.
لە ساڵی 1979 ڕژێم وەک سەگی هار بەربووە گیانی خێزان و کەسوکاری پێشمەرگە بەڵام براکانی هاوڕێ مەحمود (ئەحمەد و محەمەد و هەروەها توبا خانی هاوسەری و 13 لەکەسە نزیکەکانی بەهەمان شێوە شاریان جێهێشتوو ڕویانکردە شاخ و لەوێشەوە بەرەو وڵاتی ئێران. دواتر بە لێبوردنێکی گشتی بەعس خێزانەکەی هاوڕێ مەحمود دەگەڕێتەوە بۆ دەربەندیخان بەڵام بەهۆی نەگەڕانەوەی شەهید مەحمود
، هاوسەرەگەی بەردەوام بۆلێکۆڵینەوە بانگ دەکرایە ئەمن تا بتوانن لە ڕێگەی ئیمتیازاتەوە بتوانن قەناعەت بە هاوڕێ مەحمود بکەن و بگەڕێتەوەو خۆی ڕادەست بکاتەوە بەڵام هەر لەوێ و لەلایەن توبا خانەوە هەوڵەکانی بەعس دەبوونە بڵقی سەر ئاو و پوچەڵ دەکرانەوە. شەهید مەحمود لە ماوەی تەمەنی پێشمەرگایەتیدا نموونەی پێشمەرگەیەکی قارەمان و ئازاو چاوانەترس دەبێت
هەمیشە لەسەنگەردا جێگەی بڕواو متمانە بووە و ئامادەنەبووە سەنگەرەکەی بەرانبەر بەدوژمن چۆڵ بکات لەهەڵمەت و هێرش بردنیشدا هەمیشە خۆی لەپێشەوەی هاوڕێیان دابووە بەشداری چەندین چالاکی و شەڕ و پێکدادانی لە دژی هێیزەکانی ڕژێمدا کردووە و
ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە لەوانەش شەڕەکانی عالان و حاسڵ و سۆیلەمی ش و کەلەو شەڕەی سویلەمیشدا بەسەختی بریندار دەبێت.هەر بۆیە دەکرێت. بەجێگری فەرماندەی بەتالیۆنی قەرەداغ.هاوڕێ مەحمود بەهۆی قسە خۆشی و هەڵسوکەوتە جوانەکانی و مرۆڤ دۆستییەوە خۆشەویستی هاوڕێ پێشمەرگەکانی دەبێت و دەرگای ماڵەکانی گوندەکانی ناوچەکانی قەرەداغ و گەرمیان و شارەزورهەمیشە بۆ هاوڕێ مەحمود ئاواڵابوون
.واش بڕیاربوو هاوڕێ مەحمود بکرێت بەفەرماندەی بەتالیۆنی قەرەداغ بەڵام بەداخەوە ئەو شەڕە ماڵوێرانکارە ناو خۆییەی کە هەمیشە هاوڕێ مەحمود دژی بوو بەڵام ناچاربوو بۆ داکۆکی کردن لە حزبەکەی ڕووبەڕووی نەیارانی ببێتەوە ڕێگەی نەدا ئەو پڵەیە وەربگرێت.
ئەوەبوو لە شەوی 24 لەسەر 25ی مانگی 8ی 1983 لە گوندی #چنارە# ی سەربە #دەربەندیخان# شەهید دەکرێت و دەگاتە کاروانی نەم بەعس و دوژمنانی ئەو سای بەعس تەرمی پیرۆزی هاوڕێ مەحمود بە ئامادەبوونی کەسوکار و دۆستانی حزب و خەڵکێکی بەرچاوی ناوچەکە لە گوندی #ئەحمەدبرنە# بەخاک سپێردرا.