ناو: خەجیج
نازناو: خەجەباوە
ناوی باوک: حەمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1945
ڕۆژی کۆچی دوایی: #11-03-1991#
شوێنی لەدایکبوون: #مەلاقەرە#ی دەشتی #هەولێر#
شوێنی کۆچی دوایی: هەولێر
$ژیاننامە$
خەجەباوە، ئەو ژنەی بووە سیمبولی ڕاپەڕین لە شاری هەولێر، ئەگەرچی یەکەم ژن نییە کە لە شۆڕش و بەرخودانی کورددا شەهید بووبێت، بەڵام لە ڕاپەڕینی شاری هەولێردا هەموو کەس ناوی ئەوی بەبیردا دێتەوە. ئەو بۆ ئازادکردنی شارەکەی چوو، گەرچی ئازاد بوو، بەڵام خۆی نەیبینی و شەهید بوو.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2015/65204/0005.JPG=KTML_Photo_Alt=خەجە باوە=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2015/65204/0005.JPG=KTML_Photo_End=
خەجیج حەمەد باوە ناسراو بە (خەجەباوە) لە ساڵی 1945 لە گوندی مەلاقەرەی دەشتی هەولێر لەدایکبووە، سێ کچ و چوار کوڕ و ناوێکی لەبیرنەکراوی کردە میراتی پاش خۆی.
لە ساڵی 1962 دا پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوول کردووە لە زۆربەی شەرەکاندا هاوکاری و بەشداری کردووە وەک شەرەکانی ئاخودا و دیدەوان و بێستانە و سماقوڵی.
ئەو لە پێشمەرگایەتیشدا چەندین سەرکێشی کردووە. برینداری بە نهێنی بردووەتەوە نێو شار، حەشارگەی چەکی لە ماڵەکەی خۆی بۆ پێشمەرگە درووستکردووە.
لە ساڵی 1968دا بۆ ماوەی سێ مانگ دوو پێشمەرگەی بریندار لە ماڵەکەی خۆیدا حەشار دەدات، بێ ئەوەی هیچ کەس پێیبزانێت هەتاوەکوو منداڵەکانی خۆیشی پێیان نەدەزانی، هەر بەخۆیشی تاوەکوو چاک بوونەوە، دەرمان و پێداویستی پزیشکی بۆ دابین کردوون.
لە ساڵی 1975دا بەرەو ئێران ئاوارە دەبێت و لە دوای نسکۆی شورش بۆ شاری هەولێر دەگەڕێتەوە.
هێشتا شار نەخرۆشا بوو، بەڵام کوچە و شەقامەکان پڕی مقۆمقۆ بوو، هەر کەس بە گوێی ئەوی دیکەدا دەیچرپاند، وادیارە کەمێکی دیکە پێشمەرگە لە چیاوە دێنە خوارەوە، بۆیە هەموو ژنانی کۆڵانەکەی کۆدەکاتەوە، لەگەڵ کوڕ و برا و خزمەکانی، بەدرووشمەوە، بەرەو مەنزوومە و محافەزە هێرش دەبەن.
خەجەباوە، لە (11ی ئازاری 1991) ژیانی کۆتایی پێ دێت، بەڵام ناوی دەستپێدەکات.[1]