(1279،2/1/1371ی هەتاوی)
مەلاقادر مودەڕڕسی یەکێک لە کەسانێک بوو کە ساڵانی کۆماری کوردستان خزمەتی زۆری بەو بزاڤە کرد. لە چالاکیەکانی خوالێخۆشبوو مەلاقادر مودەڕڕسی دەتوانین بەمانە ئاماژە بکەین.
1) بەرپرسی چاپخانەی کوردستان
2) گۆڤاری (گڕوگاڵی منداڵانی کورد 1946) یەکەمین گۆڤاری منداڵانی کوردە، لە مێژووی ئەدەبی منداڵانی کورد دا، بە زمانی شیرینی کوردیمان لە ساڵی (1946) دا، لە سەردەمی (کۆماری کوردستان) لە مەهاباد دەردەچوو. گۆڤاری گڕوگاڵی منداڵانی کورد لە (چاپخانەی کوردستان) لە شاری مەهاباد چاپ دەکرا.
3) نووسینی بیرەوەریەکانی خۆی لە سەردەمی کۆماری کوردستان(چاپ نەکراوە)
4) کورتەیەک لە مێژووی کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی شاری مەهاباد(چاپ نەکراوە)
5) ڕۆژمێری بەرباخەڵ، ساڵی 1322(1943ز) لە لایەن کۆمەڵەی ژ،کاف چاپ کراوە.
6) دەستخەتێکی جێێ باوەڕی وەفایی لە لا بووە.(1317ی هەتاوی)
7) نووسینی وتار لە گۆڤاری نیشتمان و ڕۆژنامەی کوردستان(8 وتار) بە نازناوی(ق.م.ڕەوادی)
سەرچاوەێ وێنەکە: گۆڤاری مامۆستای کورد، ژمارە 14، ل48، بەهاری 1992ز.فەرەیدوون حەکیم زادە