شوێنەواری قەیسەریان دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی شاری کۆیە، باکووری ڕۆژهەڵاتی گوندی قەیسەریان. ئەم شوێنەوارە پێک دێت لە ژوورێکی لاکێشەیی کە درێژیەکەی (40 م) و پانی یەکەی (10 م).بە بەرد و گەچ دروستکراوەو سەرەکەشی بە گومەز دروست کراوە چوار پایە لە ناوەوەی شوێنەوارەکە گومەزەکانیان ڕاگرتووە. شورەیەکی هەبووە کە (15 م) لە ژوورەکەوە دوور بووە سەردەمی دروستکردنی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی عوسمانی، ئەم جۆرە بینایە لە شارەکانی کۆیە و هەولێر و ناوچەکانی دەورو بەردا هەیە.