خەڵکی ناحیەی بامەڕنێی پارێزگای #دهۆک#ە و پلەی نەقیبی هەبووە لە ناو هێزەکانی زێڕەڤانیدا.
ماوەی سێ مانگە ئەو پێشمەرگەیە لەلایەن چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی #داعش#ەوە بەدیل گیراوە، بەڵام جلوبەرگی ئەم پێشمەرگە دیلە جیاوازترە لە پێشمەرگە دیلەکانی دیکەو لەکاتی شەهید کردنیدا جلوبەرگێکی ڕەنگ زەردی لە بەردایە.
چەکدارێکی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بەناوی (ئەبو ئیسحاق) لە ڕێگای تەقاندنی چەند فیشەکێکی دەمانچەوە پێشمەرگەکە شەهید دەکات. ڕۆژی 23-03-2015 ڤیدیۆی شەهیدکردنەکەی لەلایەن داعشەوە بڵاوکرایەوە.