دوای ئەوە وەک فراکسیۆنی یەکگرتوو سەردانێکی مەیدانی پارێزگای دهۆک مان کرد، و لەمیانەی کۆبونەوەکانماندا لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگا و پارێزگاری دهۆک، گفتوگۆمان کرد لەسەر ڕەوش و بارودوخی ئێستای پارێزگاکە کە ئێستا 850 هەزار ئاوارە لێی نیشتەجێن.
ئێمە پێمان وایە کە چەندین بوار هەیە لە پارێزگاکە پێویستە پەرلەمان قسەی لەسەر بکات و بۆ ئه و مەبەستەش داوای کۆبونەوەیەکی پەرلەمانمان کردووە لە پارێزگای دهۆک و له و پێناوەشدا یاداشتێکمان بە واژۆی ژمارەیەکی زۆر لە پەرلەمانتارە بەڕێزەکان ئامادە کردووە.
پێمان وایە سەرەکی ترین ئه و پرسانەی پێویستە قسەی لەسەر بکرێت بریتین لە :
1- بودجەی ساڵانەی پارێزگاکە بەپێی ئیستیحقاقی ڕێژەی دانیشتوان خەرج ناکرێت و ڕێژەی دانیشتوانی زیاتر لە 24% بەڵام بۆ ماوەی سێ ساڵە ڕێژەی 19% ی بودجەی بۆ خەرجکراوە.
2- بودجەی گەشەپێدانی پارێزگەکان کە تەنها 6% ە خەرج دەکرێت و بەپێی داتا و زانیاری بەغدا ژمارەی دانیشتوانی بە 300000 سێ سەد هەزار کەس حساب کراوە و کەچی ئێستا ڕێژەی دانیشتوانی پارێزگاکە زیاتر لە یەک ملیۆن کەسە.
3- بەرهەمەکانی سوتەمەنی بە ڕێژەی 19% ب تەرخانکراوە لە کاتێکدا دەبێت لە 24% کەمتر نەبێت.
4- یەکەکانی نیشتەجێ بوونی کەمترن لە 20% هەژمار کراوە کە دەبێت لە 24% کەمتر نەبێت.
5- لە سەرجەم وەزارەتەکان ژمارەی فەرمانبەرانی سنوری پارێزگای دهۆک زۆر لەوە کەمترە لە ئیستیحقاقی ئەم پارێزگەکەیە.
پەرلەمانتار بەهزاد زێباری
26-03-2015