راگەیەندراوێک لە دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانەوە
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەوالێک لە هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بڵاوکرایەوە سەبارەت بە دەرکردنی لێبوردنی تایبەتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ماوەی (10) ڕۆژی ڕابردوو بۆ (15) حوکمدراوی چاکسازی سلێمانی.
ئێمە لە دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان سەرلەبەری هەواڵەکە ڕەت دەکەینەوە و ڕایدەگەیەنین کە لە ماوەی ڕابردوودا لێبوردنی تایبەتی بۆ هیچ زیندانیەک لە بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی سلێمانی دەرنەکراوە و هەوالەکە هیچ بنەمایەکی نیە.
داواکارین دەزگاکانی ڕاگەیاندن ووربینانەتر مامەلە لەگەڵ هەوالەکاندا بکەن و بەرپرسانی پەیوەندیداریش پابەندتر بن لە گواستنەوەی ڕاستیەکاندا.
دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
29-03-2015