ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لیژنەی دارایی وردەکاری فرۆشتنی نەوتی عیراق و پشکی هەرێم لەماوەی سێ مانگی ڕابردوودا ئاشکرا دەکات کە مانگ بۆ مانگ بەهۆی زیادبوونی هەناردەی نەوتی هەرێمەوە ڕێژەی هەناردەی نەوت زیادی کردوە و له و سێ مانگەدا بایی 10 ملیار و 757 ملیۆن دۆلار بووە، کە 885 ملیۆن دۆلاری بۆ هەرێم ناردووە.
ئەحمەد حاجی ڕەشید، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نووسیویەتی: "عیراق لەمانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ توانیویەتی بڕی 78 ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەبکات بە بڕی سێ ملیار 258 ملیۆن دۆلار کە هەر بەرمیلەی بە بڕی 41 دۆلار و 145 سەنت فرۆشراوە".
ئەوەشی نووسیوە: له و بڕە نەوتە هەرێم چوار ملیۆن و 500 هەزاری ناردوە کە بایی 203) ملیۆن دۆلارە، لەبەرانبەردا عیراق فیدراڵ بڕی 210 ملیۆن دۆلاری ڕەوانەی هەرێم کردووە کە دەکاتە 250 ملیار دینار.
دەقی پۆستەکە:
بۆ ڕای گشتی: وردەکاری فرۆشتنی نەوت و ناردنی پشکی هەرێم
بەپێی ئه و بەدواداچونانەی کەکردومانە بۆ ڕێژەی هەناردەی نەوتی عێراق و هەرێم ئەم زانیاریانە لەبەر دەستن:
1- عیراق لەمانگی کانونی یەکەم واتە مانگی (1) ی 2015 توانیویەتی بڕی (78600000) حەفتاو هەشت ملیۆن و شەسەد هەزار بەرمیل نەوت هەناردەبکات و بیفرۆشێت بە بڕی (3258) سێ ملیارو دوو سەدو پەنجاو هەشت ملیۆن دۆلار کە هەر بەرمیلەی بە بڕی(4145) چل و یەک دۆلارو چل و پێنج سەنت فرۆشراوە له و بڕە نەوتە هەرێم (4500000) چوار ملیۆن و پێنج سەد هەزاری ناردوە کە بایی(203) دوو سەدو سێ ملیۆن دۆلارە.
لەبەرانبەردا عیراقی فیدراڵ بڕی (210) دوو سەدو دە ملیۆن دۆلاری ڕەوانەی هەرێم کردوە کە دەکاتە (250) دوو سەدو پەنجا ملیار دینار.
2- عیراق لەمانگی شوبات واتە مانگی (2) ی 2015 توانیویەتی بڕی (72700000) حەفتاو دوو ملیۆن و حەوسەد هەزار بەرمیل هەناردە بکات و بیفرۆشێت بەبڕی (3402) سێ ملیارو چوار سەدو دوو ملیۆن دۆلار کە هەربەرمیلەی بەبڕی (46795) چل و شەش دۆلارو حەفتاو نۆ سەنت و نیو فرۆشراوە کە له و بڕە (8500000) هەشت ملیۆن و پێنج سەد هەزاری هەرێم ڕادەستی سۆمۆی کردوە کە دەکاتە بڕی (460) چوار سەدو شەست ملیۆن دۆلار بەڵام عیراق بڕی تەنها (420) چوار سەدو بیست ملیۆن دۆلاری ناردوە بۆ هەرێم کە پێدەچێت بوجەی سیادی لێجیاکرابێتەوە لەگەڵ بوجەی حاکمە.
3-عیراق لەمانگی ئازار واتە مانگی (3) ی2015 توانیویەتی بڕی (92401) نەوەدو دوو ملیۆن و چوار سەدو یەک هەزار بەرمیل هەناردە بکات و بیفرۆشێت بە بڕی (4457) چوار ملیارو چوار سەدو پەنجاو حەوت ملیۆن دۆلار کە هەر بەرمیلەی بە بڕی (48224) چل و هەشت دۆلارو بیست و دوو سەنت و لە دەدا چواری سەنتێک کە له و بڕە (8322) هەشت ملیۆن و دوو سەدو بیست و دوو هەزاری هەرێم ڕادەستی کۆمپانیایی سۆمۆی کردوە کە بایی (401) چوارسەدو یەک ملیۆن دۆلارە لەبەرانبەردا عیراق بڕی (455) چوار سەدو پەنجاو پێنج ملیۆن دۆلار بنێرێت کە دەکاتە بڕی (530) پێنج سەدو سی ملیار دینار.
بەراورد و شیکارێکی سادە:
یەکەم:
1- مانگی یەکەم واتە (کانونی دووەم) بڕی (78600000) حەفتاو هەشت ملیۆن وشەسەد هەزار بەرمیل هەناردە کراوە کەڕۆژانە دەکاتە (2620000) دوو ملیۆن شەسەدو بیست هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
2- مانگی دووەم واتە (شوبات) بڕی (72700000) حەفتاو دوو ملیۆن و حەوت سەد هەزار بەرمیل هەناردە کراوە کەدەکاتە (2692000) دوو ملیۆن شەش سەدو نەوەدو دوو هەزار بەرمیل لەڕۆژێکدا.
3- مانگی سێ یەم واتە (ئازار) بڕی (92401000) نەوەدو دوو ملیۆن و چوار سەدو یەک هەزار بەرمیل هەناردەکراوە کە ڕۆژانە دەکاتە (2980000) دوو ملیۆن و نۆسەدو هەشتا هەزار بەرمیل لەڕۆژیکدا.
دووەم:
1- هەرێم لەمانگی یەکەم واتە (کانونی دووەم) بڕی (4500000) هەزار بەرمیلی هەناردەکردووە کە ڕۆژانە دەکاتە بڕی (150000) سەدو پەنجا هەزار بەرمیل لەڕۆژیکدا مانگی یەک (30) ڕۆژە.
2- هەرێم لەمانگی دووەم واتە (شوبات) بڕی (8500000) هەشت ملیۆن و پێنج سەد هەزار بەرمیلی ڕادەستی سۆمۆ کردوە کە لە هەر ڕۆژیکدا بڕی(314814) سێ سەدو چواردە هەزارو هەشت سەدو چواردە بەرمیلی ڕۆژانەیە مانگی دوو 27) ڕۆژ بوە.
3-هەرێم لەمانگی سێیەم واتە(ئازار) بڕی (8322000) هەشت ملیۆن وسێ سەدو بیست و دوو هەزار بەرمیلی ڕادەستی سۆمۆ کردوە کەدەکاتە بڕی (268451) دوو سەدو شەست و هەشت هەزارو چوار سەدو پەنجاو یەک بەرمیل لە ڕۆژێکدا مانگی (31) ڕۆژە.
سێ یەم :
دوو ڕاستی : پێشبینیمان کردبووکە
1- ڕێژەی هەناردە لە عیراق دا زیاد دەکات کە کراوە
2- نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە بەڵام بە هێواشی بوە 41 بۆ 46 بۆ 48 وا دەرچوو.
- 09-04-2015