کڵناشکە لە خۆی بە شکە.
کڵناشک: قانگەڵاشک بە دڕکوداڵی دەشت دەوترێت کە لە وەرزی هاویندا وشک دەبێت، با دەیهێنێت و دەیبات (فەرهەنگی خاڵ)، لە کۆمەڵگەدا ئەو کەسانەی کە کاری خراپ و نەشیاو دەکەن، لەملاو ئەولا گوێ هەڵدەخەن بزانن کێ باسیان دەکات، چونکە لە هەموو جێگەیەک وەک کڵناشک گومانیان لەوە هەیە کە ئاشکراببن و ڕووی ڕاستەقینەیان دەربکەوێت. [1]