دەروون ڕەشید
پاش تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر کردنەوەیدا، شاری پزیشکیی فاروق FMC بەره و قۆناغێکی نوێ هەنگاو دەنێت کە لە ماوەی ئه و ساڵەشدا چارەسەری پزیشکی پێشکەش بە (24179) نەخۆش کراوە و زیاتر لە (1260) نەشتەرگەریی جۆراوجۆر ئەنجامدراوە.
لە ڕاگەیەندراوێکی شاری پزیشکی فاروقدا کە وێنەیەکی بۆ خەندان نێردراوه و تیایدا هاتووە: "ئەمڕۆ ساڵێک بەسەر کردنەوەی شاری پزیشکیی فاروق FMC لە شاری سلێمانی تێدەپەڕێت کە ئامانجی پێشکەشکردنی باشترین و تازەترین خزمەتگوزاریی تەندروستییە بە کوالێتی بەرز بە هاوڵاتیانی کوردستان و عیراق".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: "شاری پزیشکی فاروق بە 53 کلینیک لە پسپۆڕییە جیاوازەکان دەستی پێکرد و توانی لە ماوەیەکی کورتدا چوار کلینیکی نوێ بکاتەوە، لەوانە کلینیکی نەخۆشیی شەکرە و تاقیگەی خەوتن و کلینیکی منداڵی بلوریی و کلینیکی بەدواداچونی پزیشکی (چێک ئەپ)ن، لەگەڵ پڕۆگرامی سەردانی منداڵی تازە لەدایکبوو تا چاودێریی دۆخی منداڵەکە بکەن و دڵنیابن لە باری تەندروستیی دایک و منداڵە تازە لەدایکبووەکان".
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی FMC فاروق مەلا مستەفا له و بۆنەیەدا ڕایدەگەیەنێت: "هەر لە کۆنەوە خەونی من دروستکردنی پێشکەوتووترین نەخۆشخانە بووە لە سەر ئاستی عیراق و ناوچەکە لە شاری سلێمانی، پاش هەوڵ و ماندووبوون و کارکردنێکی زۆر و ئیرادەی بەرزی ئێمە بۆ پێشخستنی وڵاتەکەمان، ئەم خەونەمان هاتەدی".
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
ئەمڕۆ ساڵێک بەسەر کردنەوەی شاری پزیشکیی فاروق FMC لە شاری سلێمانی تێدەپەڕێت کە ئامانجی پێشکەشکردنی باشترین و تازەترین خزمەتگوزاریی تەندروستییە بە کواڵیتی بەرز بە هاوڵاتیانی کوردستان و عیراق.
شاری پزیشکیی فاروق کە بە گەورەترین و پێشکەوتووترین نەخۆشخانەی تایبەت لە کوردستان و عێراق دادەنرێت و دەکەوێتە شاری سلێمانی، لەلایەن سەرمایەدار و کەسایەتی نیشتیمانی فاروق مەلا مستەفاوە دروستکراوە.
ئامانجی ئەم شارە پزیشکییە، دابینکردنی پێشکەوتووترین ستاندارد و بەرزترین کواڵیتی خزمەتگوزاریی تەندروستییە بۆ هاوڵاتیانی کوردستان و عیراق، بەجۆرێک کە لە داهاتوودا فراوانتر ببێت و ببێتە ناوەندێک بۆ لێکۆڵینەوەی پزیشکی و فێرکردن و ڕاهێنانی مۆدێرن.
لەماوەی ساڵی ڕابوردوودا، بێ ماندوبون و زۆرچالاکانە شاری پزیشکیی فاروق کاری کردووە بۆ خزمەتکردنی نەخۆشەکانی.
شاری پزیشکی فاروق بە 53 کلینیک لە پسپۆڕییە جیاوازەکان دەستی پێکرد و توانی لە ماوەیەکی کورتدا چوار کلینیکی نوێ بکاتەوە، لەوانە کلینیکی نەخۆشیی شەکرە و تاقیگەی خەوتن و کلینیکی منداڵی بلوریی و کلینیکی بەدواداچونی پزیشکی (چێک ئەپ)ن، لەگەڵ پرۆگرامی سەردانی منداڵی تازە لەدایکبوو تا چاودێریی دۆخی منداڵەکە بکەن و دڵنیابن لە باری تەندروستیی دایک و منداڵە تازە لەدایکبووەکان.
لە ماوەی یەک ساڵدا چارەسەری پزیشکی پێشکەش بە (24179) نەخۆش کراوە و زیاتر لە (1260) نەشتەرگەریی جۆراوجۆر ئەنجامدراوە، لە پاڵ ئه و (70) پزیشکە پسپۆڕانەی کە بە بەردەوامی لە شاری پزیشکیی فاروق کاردەکەن، پرۆگرامی سەردانی پزیشکانی دەرەوەی وڵاتیش هەبووە، کە لە وڵاتانی وەک تورکیا و ئەڵمانیا و دانیمارک و بەریتانیاوە سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە، بە مەبەستی پێشکەشکردنی چارەسەر و ئاڵوگۆڕی زانستی.
سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی FMC فاروق مەلا مستەفا لەم بۆنەیەدا ڕایگەیاند : ”هەر لە کۆنەوە خەونی من دروستکردنی پێشکەوتوترین نەخۆشخانە بووە لە سەر ئاستی عیراق و ناوچەکە لە شاری سلێمانی، پاش هەوڵ و ماندووبون و کارکردنێکی زۆر و ئیرادەی بەرزی ئێمە بۆ پێشخستنی وڵاتەکەمان، ئەم خەونەمان هاتە دی ".
فاروق مەلا مستەفا وتی: "شاری پزیشکیی فاروق پڕۆژەیەکی ستراتیژیی نیشتیمانییە کە توانای پڕکردنەوەی بەشێک له و کەموکورتیانەی هەیە کە لە سێکتەری چارەسەری تەندروستیدا هەیە چ لە کوردستان و چ لە عێراق، ئێمە لەهەمان کاتدا دەمانەوێت شاری پزیشکیی فاروق ببێتە سەنتەرێک بۆ توێژینەوەی پزیشکی و گەشەپێدانی ڕاستەقینەی تواناکان لە بواری پزیشکیی و خزمەتگوزاریی تەندروستی و پزیشکی".
شاری پزیشکیی فاروق ئامانجیەتی خزمەتگوزاریی تەندروستیی لە ڕێی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری تەندروستییەوە پەرە پێبدات، ئەم ئەرکەش سەلمێنەری ئه و ڕاستییەیە کە ئەرکەکەی تەنها چارەسەرکردنی نەخۆش نییە، بەڵکو ڕاستەوخۆ بەشداربوونیەتی لە هۆشیارکردنەوە و فێرکردنی هاوڵاتیان بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییەکان".
بۆ دروستکردنی ئەم تێگەیشتنەش هەر لەماوەی ئەم ساڵەدا شاری پزیشکیی فاروق میوانداری و سپۆنسەری کۆمەڵێک چالاکیی ئەکادیمی و زانستی کردووە، وەک ڕۆژی جیهانیی نەخۆشیی شەکرە، ڕۆژی جیهانیی شێرپەنجە، ڕۆژی دەستشتن بۆ کارمەندان و منداڵانی باخچەی ساوایان، خولی هۆشیاری بۆ کارمەندان و پەرستاران لە چەندین بواری تەندروستی جیاوازدا، هەروەها کۆنفرانسی منداڵی بلووری و کۆنفراسی پێشوەختی دەستنیشانکردنی شێرپەنجە".
حسێن گۆکسێل، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری شاری پزیشکیی فاروق لەم بۆنەیدا ڕایگەیاند : ” (FMC) بەردەوام دەبێت لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بەبەرزترین ئاست و بە نوێترین تەکنۆلۆژیای سەردەمیانە و دابینکردنی کاریگەرترین و باشترین چارەسەر بۆ هەموو نەخۆشەکانمان" هەروەها ووتی :”باشترین خزمەتگوزاری لە وڵاتی خۆتدایە، ئەمەش ڕاستییەکە بۆ هەمووان".
ئەم شارە پزیشکییە بە شێوازێکی تەلارسازیی دەگمەن لەسەر ڕووبەری 70000 مەتردووجا بونیادنراوە، کە زیاتر لە 600 کارمەند و پزیشکی شارەزا و پەرستاری خاوەن بڕوانامە و ستافێکی مەشق پێکراو کاری تێدا دەکەن.
نەخۆشخانەکە بە سیستمێکی چاودێریی تەندروستی و تەکنۆلۆژیای پزیشکیی پێشکەوتوو و بە ستانداردی جیهانی خزمەتگوزارییەکانی پێشکەش دەکات.
شاری پزیشکیی فاروق خاوەنی 11 هۆڵی نەشتەرگەرییە کە تەکنۆلۆژیای TI ئامادەکراوە و57 کلینیکی پسپۆڕیی جیاواز و 210 قەرەوێڵەی نەخۆش، 21 سویتی مۆدێرن (3 لەوانە ڕیئاسین) و 120 ژووری تاکەکەسی کە بەشێوازێک ڕێکخراوە کە ئاسوودەیی بە نەخۆش بگەێنێت.
شاری پزیشکیی فاروق (FMC) بەشێکە لە فاروق هۆڵدینگ و لەلایەن کۆمپانیای (ئاجیبادەم)ی تورکییەوە بەڕێوەدەبرێت کە خاوەنی چەندین نەخۆشخانەی تایبەتن و شارەزاییەکی تەواویان هەیە لەبەڕێوەبردن و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستیی پێشکەوتوو.
سلێمانی کوردستان، شاری پزیشکیی فاروق.
- 13-04-2015